جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی پێویستییە پزیشکییەکان و سەرچاوەی مرۆییەوە ناتوانن "بەپێی پێویست خزمەتی هاووڵاتییان" بکەن.
"چەند مامۆستایەکی ئایینی چوونەتە پەروەردە و رازی نەبوون ئاڵوگۆڕەکە بکرێت، لەبەر ئەوەی گوتوویانە: 'نامانەوێت قوتابخانەی کچەکانمان بچێتە سەر شەقام.' بۆیە لیژنەی پەروەردە بڕیاریان داوە کە ئاڵوگۆڕەکە نەکرێت."
"هەر جووتیارێک بیری نایاسایی هەبێت هیچ کارێکی بۆ ناکەن، کارەبای نادرێتێ و فەرمانگەی کشتوکاڵیش هاوکاریی ناکات"
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون و گفتوگۆکانیان بەردەوامن.
بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو لە مانگی ئاداردا پێشانگەی کتێب دەکرێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە 2020ـەوە لە هەولێر پێشانگەی کتێب نەکراوەتەوە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەزڵ لەتیفی بریکاری کۆمپانیای نیسان لە عێراق رایدەگەیێنێت، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چین دروست ناکرێن نرخیان زیاد بووە و زیاتریش دەبێت. بەڵام ئەوانەی لە چین دروست دەکرێن هیچ نرخیان نەگۆڕاوە.
بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن سەرەتانی مانگی 11ی ئەمساڵ دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکێش بکەن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت: لاوازیی عێراق بەهۆی لایەنە سیاسییەکانەوەیە، چونکە هەندێکیان سەر بە ئێرانن و هەندێکیشیان سەر بە تورکیان و ناتوانن بەرگریی لە خاکەکەیان بکەن.
جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیێنێت، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاری داوە دژی بۆردوومانەکانی حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیێندرێت و بەکارهێنانی چەکیشیان لە خۆپێشاندانەکاندا پێ باش نییە.