رووداو- ئاژانسەکان
گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز له باشووری شاری ئۆكلاهۆمای ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای ئه‌مریكا هه‌ڵده‌كات و به‌هۆیه‌وه 91 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌نێوانیاندا 20 منداڵ هه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاگوزاری ئۆكلاهۆما بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی راگه‌یاند: "گه‌رده‌لووله‌كه زیانی گیانی و ماددی لێكەوتووەتەوە، بەجۆرێك 91 كەس گیانیان لەدەستداوە".
ئەو گەردەلوولە بە فراوانی 3.3 کیلۆمەتر شاری ئۆکلاهامای گرتووەتەوە 
ژماره‌ی دانیشتووانی ویلایەتی ئۆكلاهۆما نزیكه‌ی 55 هه‌زار كه‌سه.
ئەو گەردەلوولە بە فراوانی 3.3 کیلۆمەتر شاری ئۆکلاهۆمای گرتووەتەوە و بە خێرایی 264-320 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبڕێت، بەم هۆیەشەوە بەهەزاران خانووی وێران بوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ( ماری فۆڵین) پارێزگاری ئه‌و ئۆكلاهۆما راگه‌یاند "تیمی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنه زیانڵیكەوتووەكان كراوه".
راشیگەیاند: په‌یوه‌ندییەكی تەلەفۆنی له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه بۆ هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین یارمه‌تی بنێرێت بۆ خه‌ڵك و ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.



.png&w=3840&q=75)