رۆژان عەبدولرەحمان-رووداو
رۆبەرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی فەنارباخجەی تورکی لە لایەن یانەی سیڤا سپۆرتی تورکی داوای لێکراوە ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە،لە یەکەم دانیشتنیاندا هەموو شتێک بە باشی رۆشتووە.
رەزا چەلەمبای، راهێنەری ئێستای یانەی سیڤا سپۆرت لە کۆتای ئەم وەرزەدا کۆتای بە راهێنەرایەتی دێت و پێدەچێت بە هاتنی رۆبەرتۆ کارلۆس گرێبەستەکەی لەگەل یانەکەدا دوبارە نەکاتەوە.
کارلۆس لە گفتوگۆکەدا باسی لەوە کردووە کە ژیانی داهاتووی وەک راهێنەر بەسەربەرێت و بە شێوەیەکی ئەرێنی لە داواکەی یانە تورکییەکە نزیک بۆتەوە.
رۆبەرتۆ کارلۆس،دوای یارییەکەی ئەمرۆی یانەی ئانژی روسی بەرامبەر بە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆڤا لەگەل سلێمان کریمۆڤی سەرۆکی یانەی سیڤا سپۆرت کۆدەبێتەوەو بریاری کۆتای خۆی دەدات رۆشتنی بۆ یانە تورکییەکە.



.png&w=3840&q=75)