رووداو- ئاژانسەکان
دەرمانێك، كە دەتوانێت كۆنترۆلی چالاكی بەشێكی مێشك بكات، لەوانەیە تەمەن درێژ بكات و توانای هەبێت پارێزگاری لە توانا هزرییەكان بكات.
زانایان لە زانكۆی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە نیویۆرك، دوای تاقیكردنەوەیەك لەسەر مشك، ئاشكرایانكرد بەكارهێنانی دەرمانێك دەبێتە هۆی كۆنترۆڵكردنی هۆرمۆنێكی پەیامبەر لە مێشكدا، بەوەش تەمەنی مشكەكان بەڕادەی 20% و پاراستنی توانا هزرییەكانیان بە رادەی 50% زیادیكردووە.
پێكهاتەی بۆماوەیی و خانەیی مشك بەڕادەی 99% لە مرۆڤ دەچێت، بەكارهێنانی هەمان دەرمان لەسەر مرۆڤ لەوانەیە هەمان ئەنجام بەدەست بخات.
بەكارهێنانی هەمان دەرمان لەسەر مرۆڤ لەوانەیە هەمان ئەنجام بەدەست بخات
پەیامبەرەكەی مێشك، كە بە NF-kB ناودەبرێت، ئەگەر كەمبكرێتەوە، درەنگ پرۆسەی پیربوون روودەدات، ئەگەریش زیادبكرێت زووتر پرۆسەكە روودەدات.
دكتۆر دۆنگشینگ كای سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت "بە چالاككردنی مادە پەیامبەرەكە، مشكەكان تووشی بچووكبوونەوە و لاوازبوونی ماسولكەكان هاتوون، هەروەها پێستیان تەنكبووەتەوە و توانای فێربوونیشیان كەمیكردووە، ئەوانەش هەموو نیشانەی پیربوونن".
سەرچاوە: health &wellbeing



.png&w=3840&q=75)