رووداو – هەولێر
ئەو بۆیە سوورەی لە مووی قژە سوورەكاندا هەیە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ترسناكی پێست، ناسراو بە میلانۆما زیاد دەكات.
پایزی رابردوو دكتۆر دەیڤد فیشەر و هاوتیمەكەی، ئاشكرایان كرد: ئەوانەی قژیان سوورە زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ترسناكی میلانۆمایان لێدەكرێت.
لێكۆڵینەوەیەك كە 9ی ئەم مانگە لە گۆڤاری زانستیی BioEssays بڵاوبۆتەوە، میكانیزمی ئەم زیادبوونەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە رووندەكاتەوە.
بۆیەی سروشتیی "فیۆمیلانین" رێگە خۆشدەكات بۆ ئەوەی ترشی ناووكی خانەكان بریندارببن و خانەی پێست تووشی شێرپەنجە بكەن.
دكتۆر جێنین داونی، پسپۆڕی پێست و گووتەبێژی رێكخراوی شێرپەنجەی پێست، داوا دەكات ئەوانەی قژسوورن و كەسێكی نزیكیان تووشی شێرپەنجەی پێست هاتووە، سێ مانگ جارێك پشكنین بۆ ئەگەری تووشبوونیان بەو شێرپەنجەیە بكەن، ئەگەر هیچ كەسێكیشیان شێرپەنجەی نەبوو ئەوا ساڵانە دووجار پشكنین ئەنجام بدەن.
قژسوورەكان دەشبێت لە خەڵكی قژ ڕەش زیاتر خۆیان لە تیشكی خۆر و سەرچاوەكانی دیكەی تیشكی سەروو وەنەوشەیی بپارێزن.



.png&w=3840&q=75)