وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English
Rudaw

کەوانەی سوور

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • هۆشیار زێباری
  • د. ئیسماعیل بێشکچی
  • سه‌رۆ قادر
  • ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌
  • ئه‌بوبه‌كر عه‌لی
  • فه‌رهاد شاكه‌لی
  • فازڵ میرانی
  • ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین
  • په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان
  • هيوا ميرزا
  • بێژان ماتوور
  • فه‌رهاد ئه‌تروشی
  • عارف قوربانی
  • ئایدن مه‌عروف
  • رووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا

محەممەد رەئوف

 
رووداو- هەولێر

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت كە ئەوان پێش گۆڕان گوتوویانە بەشداریی لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن. ئاماژە بەوەش دەكات، كە بۆ ئەو مەبەستە حیزبەكەی خۆی نە بە گۆڕان و نە بە هیچ لایەنێكی دیكەوە نابەستێتەوە.
 
محەممەد رەئوف، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەشداریی بەرنامەی (كەوانەی سوور)ی تەلەفیزیۆنی (رووداو)ی كرد و لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و پرسی بەشداریكردنی یەكگرتوو لە كابینەی نوێی حكوومەتدا دوا.

سەرەتا سەبارەت بە هۆكاری درەنگ دەستكردن بە بانگەشەكردن بۆ لیستەكەیان، محەممەد رەئوف بە ئاسایی دانا‌و گوتی "ئێمە تەبیعەتی خۆمان تێكنادەین و لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دوایی قەرەبووی ئەو دواكەوتنەمان كردووەتەوە".

 گوتیشی: "ویستمان دەستی لایەنەكانی بەرامبەرمان كەشف بكەین ئینجا دەستپێبكەین".
 
ناوبراو رەتیكردەوە كە قورسایی بانگەشەی هەڵبژاردنیان لەسەر سلێمانی بێت و گوتی "رۆژی هەینی لە هەولێر و رۆژی شەممەش لە دهۆك هەڵمەتی بانگەشەكانمان دەستپێدەكەین".

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان یەكەمجارە بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردن دەكات و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت "ئێمە بڕوامان بە خۆمانە و زۆر گەشبینین، بەتەمای كورسی باشین بەدەستی بهێنین".

گوتیشی "ئێمە كێرڤێكی نەگۆڕمان هەیە كە نزیكەی 220 هەزار دەنگە لە سەرتاسەری كوردستان".

محەممەد رەئوف باسی لە پێدانی ئیمتیاز كرد بە دەنگدەران و كادیرەكانیان و گوتی "ئەوانەی لە رابردوودا دەنگیان بە ئێمە داوە بەبێ پێدانی ئیمتیاز بووە، لە داهاتوودا ئومێدی پێدانی ئیمتیاز وا دەكات دەنگی زیاتریش بهێنین". ئەمەی گوت وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاندووە بەشداری حكومەتی داهاتوو دەكەن.

ئاماژەی بەوەدا "ئێمە پێش گۆڕان گوتوومانە بەشداریی حكومەتی داهاتوو دەكەین، ئەگەر كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش كابینەی پەنجا بە پەنجا نەبوایە، ئێمە و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان نەدەهاتینە دەرەوە".

محەممەد رەئوف ئەوەی ئاشكراكرد كە پێشتر سێ لایەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن هیچ پەیماننامەو ستراتیژییەتێكیان پێكەوە نەبووە بۆ پرسی بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوو و گوتی "ئێمە خۆمان بە گۆڕان و هیچ لایەنێكی دیكە نابەستینەوە  بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوودا و پشتمان بەهیچ لایەنێك نەبەستووە، هیچ بڕیار و ستراتیژیەتێكیش لەنێوان ئێمە  و كۆمەڵ و گۆڕاندا نەبووە، ئەوەی هەبووە تەنیا مومارەسەكردنی ئۆپۆزیسیۆنبوون بووە بۆ ماوەی چوار ساڵ".

هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە تاوەكو ئێستاش سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كاریگەریی لەسەر بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو هەیە، بەڵام سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حیزبە ئەوەی رەتكردەوەو گوتی "هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو نییە، بەڵام قسەكانی دەخوێنرێتەوە‌و حسابی بۆ دەكرێ".

سەبارەت بە خۆكاندیدكردنی سەڵاحەدین بەهادین بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، محەممەد رەئوف گوتی "ئێمە وەكو سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەوە نەبووین خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێرێت".

هەڵویستی حیزبەكەی بۆ حكومەتی داهاتوو ئاشكراكرد و گوتی "ئێمە نە دەچینە نێو حكومەتی پەنجا بە پەنجا، نەحكومەتی ئیتیفاقی و نە دەچینە نێو حكومەتێكەوە كە بەشمان بدەن، بەڵكو دەچینە نێو حكومەتێكەوە كە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.249 seconds