رووداو- بەغدا
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێشخەرییەک دەخرێتەڕوو بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتیمانی بە مەبەستی تاووتوێکردنی قەیرانی سیاسی عێراق و دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ دەرچوون لەو قەیرانە.
بڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لەسەر داوای ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی ئەنجوومەن دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ تاووتوێکردنی رووداوە ئەمنییەكانی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو، کە ژمارەیەک تەقینەوە روویدا و بە سەدان کەسیان کردە قوربانی، جگە لە پێکدادانی نێوان چەکدارانی هۆزەکانی ئەنبارو سوپای عێراق، کە ئەویش ژمارەیەک کوژراوی لێکەوتەوە.
دەکرێ دەستوور لە هەر وڵاتێکدا هەمواربکرێ، بەڵام ناکرێ پشتگوێ بخرێ و کاری پێنەکرێ
دەکرێ دەستوور لە هەر وڵاتێکدا هەمواربکرێ، بەڵام ناکرێ پشتگوێ بخرێ و کاری پێنەکرێ
ئوسامە نوجەیفی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێز لە دەسەڵاتی یاسادانان ناگرێ لە عێراق و هۆکاری ئامادەنەبوونی لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران خۆبەزلزانینە، لە کاتێکدا مالیکی کەیسی ئەمنی عێراق بەڕێوەدەبات".
ئەم وتەیەی نوجەیفی لە وەڵامی لێدوانێكی نوری مالیكیدا هات، كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بە هۆكاری خراپبوونی رەوشی ئەمنی عێراق لە قەڵەمدا.
نوجەیفی ئاماژەی بەوەشكرد: "دەکرێ دەستوور لە هەر وڵاتێکدا هەمواربکرێ، بەڵام ناکرێ پشتگوێ بخرێ و کاری پێنەکرێ".
گوتیشی: "سەرەڕای هەوڵەکان بۆ شکستهێنان بە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام ئەو دانیشتنە ئەمڕۆ بۆ تاووتوێکردنی رەوشی ئەمنی وڵات هەر دەبەسترێ".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراشیكرد "لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێشخەرییەک دەخرێتەڕوو بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی بۆ تاووتوێکردنی قەیرانی سیاسی لە عێراق". مەترسی خۆیشی لە ململانێی تایفی دەربڕی و گوتی "ترسناکترین مەترسی، کە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە ململانێی تایفییە".
ئوسامە نوجەیفی شەممەی رابردوو داوای ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی کرد بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەعدون دلێمی، وەزیری بەرگری عێراق بە وەکالەت و عەدنان ئەسەدی، بریکاری یەکەمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و فەرماندە ئەمنییەكان بۆ تاووتوێکردنی رەوشی ئەمنی عێراق بە تایبەت، كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا زنجیرەیەك تەقینەوە عێراقی گرتەوە.
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێز لە دەسەڵاتی یاسادانان ناگرێ لە عێراق
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێز لە دەسەڵاتی یاسادانان ناگرێ لە عێراق
پاش نیوهڕۆی دوێنێش له شاری بهغدا، نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا سهبارهت به خراپبوونی رهوشی ئهم دوایهی عێراق قسهی كرد و رایگهیاند، كه پێویسته ههموو عێراقییهكان له دژی ئهو كهسانه بوهستن، كه بهنیازن شهڕی تایفهگهری بگهڕێننهوه ئهو وڵاته.
ههروهها مالیكی داوای له ئهندامانی ئهنجوومهنی نوێنهران كرد بهشداری له كۆبوونهوهی داهاتووی ئهو ئهنجوومهنه نهكهن، كە ئوسامە نوجەیفی داوای كردووە و گوتی "لهبهرئهوهی ئهو ئهنجوومهنه هۆكاری سهرهكییه له دروستبوونی ئهم كێشهو ئاژاوانهی له عێراق ههن".



.png&w=3840&q=75)