وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

فازڵ بەرواری: لەو شەش كەسەی لەگەڵ بەغدادین یەكێكیان مەلایەكی كوردە

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 20/12/2016
ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی رێكخراوی داعش
ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی رێكخراوی داعش

رووداو- هەولێر

بناغەی بەهێزترین و شەڕكەرترین هێزی عێراقی داناوە، ئەو هێزە بووەتە سەرەڕمی هەموو شەڕەكانی عێراق لە دژی داعش. هێزەكەی ئەو داعشی لە تكریت، رومادی، فەلووجە و هیت دەركرد. پێشتر فەرماندەی شەڕی سەوڵەت ئەلفورسان بووە لە دژی سوپای مەهدی لە بەسرا و هێزەكەشی راستەوخۆ لەلایەن ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێ. لیوا فازڵ بەرواری، سەركردەی فیرقەی زێڕین كە ئێستا لەنێو جەرگەی پایتەختی داعش لە عێراق شەڕی دەركردنی ئەو رێكخراوە دەكات، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت "بەڵێن دەدەم دوو مانگی دیكە مووسڵ لە داعش پاك دەكرێتەوە".

رووداو: دوو مانگ بەسەر ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا تێپەڕی، كێ بڕیاری شەڕی مووسڵی دا؟

شوێنی ئەبوبەكر بەغدادیم بۆ ئەمریكییەكان ئاشكرا كردووە


فازڵ بەرواری: بڕیاری حكومەتی عێراق بوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان. كە دەستمان پێكرد ئەمریكییەكان گوتیان شەڕەكە شەش بۆ هەشت مانگ دەخایەنێت. شەڕەكەمان دەستپێكرد و ئێستا 40 گەڕەكی بەری چەپی مووسڵمان كۆنترۆڵ كردووە. كە بەری چەپمان تەواوكرد، كاری ئێمە تەواو دەبێ و بەری راستی مووسڵ ئەركی ئەو هێزەیە كە لە گەیارە و لە تەلعەفەرەوە دێن.

دەمەوێ ئەوە بڵێم شەڕكەری داعش لە مووسڵ وەكو شەڕكەری رومادی نەبوون. شەڕكەری داعش لە رومادی شەڕی خۆی دەكرد تاوەكو دەكوژرا، لەنێو خانوودا بوون بریندار دەبوون و شەڕیان دەكرد، بەڵام خۆیان رادەست نەدەكرد تاوەكو دەكوژران. بەڵام لە مووسڵ جیاوازە، داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بەهێزن و خۆكوژەكانی نێو ئۆتۆمبێلەكان هەموو مێرمنداڵن و مەشقی باشیان پێكراوە. بەس لە میحوەری ئێمە 275 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقێنراونەتەوە، بەڵام لە رومادی ئەو هەموو شەڕە كرا تەنیا 27 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هاتن.

رووداو: پێش دەستپێكردنی شەڕەكە، عەبادی چی بە ئێوە گوت؟

فازڵ بەرواری: عەبادی لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی رێككەوتنی كرد كە هێزی عێراقی لە خازر، بەنداوی مووسڵ و ناوەرانەوە هێرش بكەن بۆ سەر مووسڵ. ئەوە یەكەم جارە لە مێژوودا پێشمەرگە و سوپا لەیەك خەندەقدا شەڕی داعش بكەن. عەبادی راستە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، بەڵام كەسێكی سەربازی نییە. راستە دكتۆرە و سیاسییە بەڵام بۆ بڕیاری سەربازی راوێژ دەكات و بە راوێژ بڕیار دەدات.


هێشتا داعش لە نێوان سووریا و مووسڵ هاتوچۆ دەكات
رووداو: پێشبینیتان وابوو كە شەڕی مووسڵ شەش مانگ دەخایەنێ؟


فازڵ بەرواری: پێشبینی ئێمە ئەوە بوو مووسڵ لە ماوەی دوو مانگدا كۆنترۆڵ بكرێتەوە. چونكە وا دانرابوو خەڵك لە مووسڵ دەربچێ‌، ئەمەش وا دەكات ئێمە بتوانین ئاسانتر لە داعش بدەین و دەستمان كراوەتربێ بۆ شەڕكردن، بەڵام كە خەڵك مایەوەو شوێن نەبوو ئەو خەڵكە بۆی بڕوات، ئێستا زیاتر لە شەڕكردن لەگەڵ داعش، سەرقاڵی پاراستنی خەڵكی سڤیلین، بۆیە تەنیا هێزی ئێمە داخلی نێو مووسڵ بوو، هێزی دیكە نەهاتن و ئەو هێزانە وەكو فیرقەی زێڕین مەشقیان وەرنەگرتووە بۆ شەڕی نێو شار و شەڕی نێو شار ئاسان نییە. ناكرێ بە تانك و تۆپخانە بچیە نێو شار. ئەوەندە هێزیش نەبوو بتوانێ لە هەموو میحوەرەكان پێشڕەوی بكەن.
 
رووداو: هەندێك دەڵێن تا مووسڵ كۆنترۆڵ دەكرێتەوە سەربازانی فیرقەی زێڕین هەموو دەبنە قوربانی و ئەو سەركەوتنە  لە لەنێوچوون نزیك دەبێتەوە؟

فازڵ بەرواری: ئێمە ئەكادیمیایەكمان هەیە بۆ پێگەیاندنی جەنگاوەر. لەو ئەكادیمیایە چوار مانگ سەرباز ماڵی خۆی نابینێ. لە رومادی قوربانی زۆرمان دا، بەڵام داعش لەوێ شكا و گرتمان، فەللوجە، هیت، تكریت لە هەموو ئەو شەڕانەدا سەركەوتوو بووین و ماوین.

ئەمریكییەكان گوتیان شەڕی مووسڵ شەش بۆ هەشت مانگ دەخایێنێ


رووداو: بۆ لە ئەنبار باشتر دەركەوتی تا لە شەڕی مووسڵ؟

فازڵ بەرواری: من هەموو هێزی خۆم نەهێناوە، ئێستا پێنج فەوجی من لە بەغدان و بەغدا دەپارێزن. فەوجێك لە كەربەلایە و یەكێك لە رومادییە و یەكێكیش لە حیللە. تەنیا دوو فەوجم هێناوە بۆ مووسڵ كە شەڕكەرن و لەسەرەتاوە لەگەڵ منن و تاوەكو ئێستا ئەوان شەڕی باش دەكەن. هەردوو فیرقەی دیكە هەریەكەیان پێنج فەوجیان هێناوە.

رووداو: ترستان هەیە فیرقەی زێڕین لە مووسڵ لەنێو بچێ؟

فازڵ بەرواری: داعش بەهەموو هێزی خۆی لە مووسڵ شەڕ دەكات. راستە شەڕ دەكەن و قوربانی دەدەین، بەڵام زیاتر لە 2000 چەكداری داعش كوژراون. تەنیا لە نێو زێرابێكدا زیاتر لە 20 تەرمی داعشمان دۆزییەوە. كە هاتین بۆ مووسڵ باسی شەش هەزار چەكداری داعشیان دەكرد. ئێستا سێ هەزار چەكداریان ماوە، بەڵام ژمارە مەرج نییە. ئێمە سەرەتا كە چووینە نێو مووسڵ بە هەزار سەرباز شەڕی داعشمان كرد. داعش گوتی ئەوە شەیتانی رەش هاتن. لەبەر ئەوەی جلی ئێمە رەشن و هەمەرەكانی ئێمە رەشن.

رووداو: دەگوترێ لەم شەڕەدا، هەمەری زۆری فیرقەی زێڕین تێكشكاون و ئەمەش وایكردووە چەك و تەقەمەنی و هەمەری نوێ بۆ ئێوە بێت؟
 
لە هیچ شەڕێكدا داعش هێندەی مووسڵ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی بەكارنەهێناوە

فازڵ بەرواری: من كە هاتم بۆ مووسڵ 100 هەمەرم هێنابوو، دواتر 50 هەمەری دیكەی نوێ هاتن، بەڵام ئەوەندە چەك و تەقەمەنیم هەیە دەتوانم دوو ساڵی دیكە شەڕ بكەم و یەك گوللە لە كەس وەرنەگرم. داعش زۆر هەوڵی دا گۆگجەلی بگرێتەوە و شەڕێكی زۆر قورس لەوێ كرا، بۆیە زۆرترین زەرەری ئێمە لەو هێڵە بوو، بەڵام داعش هەر تێكشكاو نەمانهێشت بێنە پێشەوە.

رووداو: هەر سەربازێك لەسەر ئێوە خەرجی چەندە تاوەكو دەبێتە شەڕكەر؟

فازڵ بەرواری: هەر سەربازێك چەند قۆناغ تێدەپەڕێنێ لە هەزار كەس 100 كەس دەمێنن تاوەكو دەبنە شەڕكەری فیرقەی زێڕین و فێری شەڕ دەبن، 100 شەڕكەری ئێمە بەرامبەر 10 هەزار سەربازن كە مەشقیان پێنەكرابێ‌. هەر سەربازێك تاوەكو ئامادە دەكرێ‌ بۆ شەڕ، بە جلوبەرگ و مەشق و چەكەوە 27 هەزار دۆلاری تێدەچێ‌.

 


لیوا فازڵ بەرواری، فەرماندەی گشتیی فیرقەی زێڕین لە عێراق

رووداو: رێژەی كورد لەنێو فیرقەی زێڕین چەندە؟

فازڵ بەرواری: سەرەتا 30% بوو، بەڵام ئێستا زۆر كەمبوونەتەوە و دەتوانم بڵێم 5% ماون، چونكە بەشێكی زۆریان كاتێ داعش هات گەڕانەوە بۆ كوردستان و لەگەڵ پێشمەرگە شەڕیان كرد.

رووداو: داعش چەكی نوێی هەیە، ئەم هەموو چەكەیان لە كوێ دەستكەوتووە؟

 
لە دوو مانگی داهاتوودا مووسڵ كۆنترۆڵ دەكرێتەوە

فازڵ بەرواری: بەشێكی لە سووریاوە بۆیان هاتووە. بەشێكی زۆری چەكەكەی چەكی عێراقە بەتایبەت لە بێجی، چونكە كۆگای گەورەی چەكی عێراق لەوێ بوو، چەكەكان ئەوەندە زۆر بوون، سوپای عێراق نەیدەتوانی جەردیان بكات. ئەمە جگە لەوەی كە داعش هات چەند فیرقەیەكی سوپای عێراق لەنێوچوون و چەكەكانیان بۆ داعش مایەوە. داعش تاوەكو ئێستا بە چەكی عێراق شەڕی ئێمە دەكات.

رووداو: پێشتر باسی ئەوەت كردبوو كە ئەبوبەكر بەغدادی لە بەعاجە، ئێستا شوێنی خەلیفەی داعش لە كوێیە؟

فازڵ بەرواری: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە كە وردن، ئەبوبەكر بەغدادی لەنێو مووسڵدا نییە و لەگەڵ شەش كەسی دیكە هەڵاتوون كە یەكێكیان كوردە و خەڵكی هەڵەبجەیە و ناوی ئەبو تەڵعەتە، تەمەنی نزیكەی 50 ساڵە و پێشتر گوتاربێژ بووە. ئێستا لە بەعاجیش نەماون و لە ناوچەی جەزیرەی مووسڵن كە شوێنێكی زۆر سەختە و لەوێ‌ خۆی شاردووەتەوە.

رووداو: ئەمریكا 25 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە بۆ ئەو كەسەی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا بكات، ئەی بۆ پێیان ناڵێی؟

فازڵ بەرواری: بە ئەمریكییەكانم گوتووە لە كوێیە و با لە جەزیرەی مووسڵ بگەڕێن. چونكە شوێنێكی ئەوندە سەختە دەتوانێ خۆی وا بشارێتەوە قەت ئاشكرا نەبێ. جەزیرەی مووسڵ 15 كیلۆمەتر لە سنووری سووریا دوورە.

رووداو: كورد لەگەڵ داعش ماون؟

تێچووی پێگەیاندنی شەڕكەرێكی فیرقەی زێڕین 27 هەزار دۆلارە

فازڵ بەرواری: بەڵێ ژمارەیەكی زۆری كورد هێشتا لەگەڵ داعش ماون. داعش دیلە كوردەكانی بەدەستی چەكدارە كوردەكانی خۆی دەكوشتن. ناوی هەموویان لای ئێمەن.

رووداو: ئەو پێشمەرگانەی بەدیل كەوتبوونە دەست داعش چییان لێهات؟

فازڵ بەرواری: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، هەروەها ئەو زانیاریانەی لەرێگەی گرتنی گرتووخانەكانی داعش دەستمان كەوتووە و وەكو خەڵكی ناوچەكە باسیان كردووە، بە داخەوە كەسیان نەهێشتووە.

رووداو: مووسڵ كەی كۆنترۆڵ دەكرێتەوە؟

فازڵ بەرواری: بەڵێن دەدەم دوو مانگی دیكە بڕۆن بۆ مووسڵ و پیاسە بكەن و بگەڕێنەوە. چونكە لای بەری چەپی مووسڵ شتێكی ئەوتۆ نەماوە تەواوبێ. كەمتر لە سێ‌ كیلۆمەتر ماوە بگەینە پردی ئاسنی مووسڵ كە پێیدەڵێن پردی كۆن.

رووداو: پێش ئەوەی شەڕی مووسڵ دەست پێبكات، قسەی وا هەبوو كە سوپا بگاتە مووسڵ خەڵكی مووسڵ خۆی لە دژی داعش هەڵدەستێ، بەڵام وا دەرنەچوو، بۆچی؟
 
رێژەی كورد لەنێو فیرقەی زێڕین 30% بوو، ئێستا 5%ی ماوە

فازڵ بەرواری: بەڵێ شێخەكانی مووسڵیش ئەوەیان بە ئێمە گوت، هەر كاتێك سوپا بگاتە دەوروبەری مووسڵ خەڵك لە دژی داعش هەڵدەستێ، بەڵام ئەوەتا لە نێوەندی مووسڵین و كەس هەڵنەستا. خەڵكی مووسڵ خۆشحاڵن بە گەیشتنی ئێمە و نەمانی داعش و زانیاری باش بە ئێمە دەدەن. بەڵام داعش ترسی نیشانی خەڵكی مووسڵ دابوو. ترسی داعش لە ترسی سەددام حوسێن زیاترە.

رووداو: بەپێی هەندێ زانیاری ئەمریكا لە حكومەتی عێراق ناڕازی بوو كە هەموو رێگایەكیان لە داعش گرت و دەرفەتی هەڵاتنیان بۆ نەهێشتنەوە، تاوەكو زەرەری كەم بە سوپای عێراق بكەوێ. بۆ هەموو رێگاكان لە داعش گیران؟

فازڵ بەرواری: نەخێر هەموو رێگاكان نەگیراون، رێگاكانی نێوان مووسڵ و سووریا كراوەن و دەتوانن هاتوچۆ بكەن. جزیرەی مووسڵ گەورەیە و بە 10 فیرقە كۆنترۆڵ ناكرێتەوە، ئێستاش بەپێی زانیارییەكانی ئێمە كە زانیاری وردن، پاڵپشتیی تازەیان لە سووریاوە بۆ هاتووە.

 

کۆمێنتەکان

 
aziz mnswrbeg | 20/12/2016
هیوادارم دوای ته‌وابون شه‌ری موسل روی چكه‌ كانیا له‌ ئیمه‌ كورد نه‌ كه‌ن جاری شه‌ری موسل ته‌وانه‌ بو هه‌ ره‌شه‌مان لی ده‌كه‌ن ده‌لینی دوژمنی گه‌وره‌ ی ئیمه‌ كورده‌ خوابكات بۆ چونه‌ كه‌م راست نه‌بی
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیاسەت بەناوی خەڵك! 2 کاژێر لەمەو بەر |

سیاسەت بەناوی خەڵك!

پۆپۆلیزم لە كوردستان جیاوازە و دەكرێ چوار ئەنجامی زۆرتر
 هەڕەشە سەرەكییەكانی سەر كەرتی وزە 2 کاژێر لەمەو بەر |

هەڕەشە سەرەكییەكانی سەر كەرتی وزە

هەشت خاڵ گەندەڵی دەسەلمێنن زۆرتر
كۆچبەرانی كورد بەكۆمەڵ روو لە ئیتاڵیا دەكەن 2 کاژێر لەمەو بەر |

كۆچبەرانی كورد بەكۆمەڵ روو لە ئیتاڵیا دەكەن

ئاسانكاری بۆ مەسەلەی پەنجەمۆر هەیە زۆرتر
0.141 seconds