وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

سێ گەڕەکی دیکەی لای چەپی موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 10/1/2017
ئەندامانی هێزە عێراقییەکان لە نزیک مزگەوتی ئەلسەلام لە موسڵ
ئەندامانی هێزە عێراقییەکان لە نزیک مزگەوتی ئەلسەلام لە موسڵ
رووداو ـ هەولێر

هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی گەڕەكی فەلەستینیان لە باشووری شاری موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە، هاوكات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی "هاتین ئەی نەینەوا"ـیش كۆنتڕۆڵكردنەوەی هەردوو گەڕەكی دۆمیز و بەلەدیاتی راگەیاند.

فەریق رائید جەودەت شاكر، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند "لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی لای  چەپی شاری موسڵ لەدەست داعش، ئەمڕۆ (سێشەمە 10-1-2017) هێزەكانمان گەڕەكی فەلەستینیان  لە باشووری شارەكە كۆنترۆڵكردەوە".

هاوكات فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی "هاتین ئەی نەینەوا" كۆنترۆڵكردنەوەی هەردوو گەڕەكی دۆمیز و بەلەدیاتی لە لای چەپی شارەكە راگەیاند.

عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆر زانیاری زیاتری لەبارەی گەڕەکە تازەکۆنترۆڵکراوەکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند "ژێرخانی ئابووری گەڕەكە كۆنترۆڵكراوەكانی لای چەپی موسڵ زیانی زۆریان بەرنەكەوتووە، زۆربەی خێزانەكانیش لە نێو ماڵەكانیاندا ماونەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە شەپۆلی ئاوارەكان كەمیكردووە".


هەروەها بە ئامانجی رێگەگرتن لە پەڕینەوەی هێزە ئەمنییە هاوبەشەكانی عێراق بە ئاراستەی لای راستی شاری موسڵ، چەكدارانی داعش هەردوو پردی خامس و حەدیدیان تەقاندنەوە.


لە راگەیێندراوێكدا شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند "دوای كۆنترۆڵكردنەوەی زۆربەی گەڕەكەكانی لای چەپی شاری موسڵ و بە ئامانجی رێگەگرتن لە پەڕینەوەی هێزە هاوبەشەكانی عێراق بۆ لای راستی شارەكە، چەكدارانی داعش هەردوو پردی خامس و حەدیدیان لە شاری موسڵ تەقاندنەوە".

پنتاگۆن: ژمارەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش کەمبوونەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، بەراورد بە چەند مانگى رابردوو، چەكدارانی داعش ژمارەیەكی كەمتر ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەكارهێناوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر كەمبوونەوەی توانا بەرگرییەكانی داعش، بۆ هێشتنەوەی شاری موسڵ لەژێر دەسەڵاتی خۆی.

جێف دەیڤس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا هەروەها گوتی "لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ تاوەکو ئێستا، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش  134 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان تەقاندوونەتەوە".
 

پردی چوارەمی سەر رووباری دیجلە کۆنترۆڵکراوەتەوە

فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە گەڕەکی کەڕامەی موسڵەوە رایگەیاند "لە گەڕەکەکانی سدیق، زوبات و وەپردی چوارەمی سەر رووباری دیجلە کۆنترۆڵکراوەتەوەحدە تادێت شەڕ سەختتر دەبێت، ئەمڕۆ لە کاژێر 07:00ـی بەیانییەوە هێزە عێراقییەکان لە سێ قۆڵەوە دەستیان بە ئەنجامدانی هێرش کردووە".

پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی " فەرماندە سەربازییەکانی عێراق دەڵێن ئەمڕۆ بەتەواوی پردی چوارەمی سەر رووباری دیجلە کۆنترۆڵکراوەتەوە" و چاویشیان لەوەیە چەند گەڕەکێکی دیکە کۆنترۆڵبکەنەوە.  

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیاسەت بەناوی خەڵك! 2 کاژێر لەمەو بەر |

سیاسەت بەناوی خەڵك!

پۆپۆلیزم لە كوردستان جیاوازە و دەكرێ چوار ئەنجامی زۆرتر
 هەڕەشە سەرەكییەكانی سەر كەرتی وزە 2 کاژێر لەمەو بەر |

هەڕەشە سەرەكییەكانی سەر كەرتی وزە

هەشت خاڵ گەندەڵی دەسەلمێنن زۆرتر
كۆچبەرانی كورد بەكۆمەڵ روو لە ئیتاڵیا دەكەن 2 کاژێر لەمەو بەر |

كۆچبەرانی كورد بەكۆمەڵ روو لە ئیتاڵیا دەكەن

ئاسانكاری بۆ مەسەلەی پەنجەمۆر هەیە زۆرتر
0.188 seconds