وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

نەخۆشخانەی سەلام و چەند ناوچەیەکی دیکەی موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 7/1/2017
"بارەگای فەرماندەیی داعش لەلای چپی موسڵ کۆنترۆڵکرا"

رووداو- هەولێر

رۆژی شەممە 7-1-2017، هێزەکانی عێراقی، گەڕەکێک، نەخۆشخانەی سەلام و کۆلیژی پزیشکی و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لەلای چەپی موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.


فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (واهاتین نەینەوا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە پۆلیسی فیدرالی نەخۆشخانەی سەلام، کۆلیژی پزیشکی و نەخۆشخانەی شیفا-یان کۆنترۆڵکردەوەو، ئاڵای عێراق-یان لەسەر باڵەخانەکانیاندا هەڵکرد.

نەخۆشخانەی سەلام، بە یەکێک لە پێنج نەخۆشخانە گەورەکەی موسڵ دادەنرێت، سەرەتای مانگی رابردوو هێزەکانی عێراقی چوونە نێو نەخۆشخانەکە، بەڵام دووچاری شکست و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی هاتن بە دەست چەکدارانی داعش.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی واهاتین ئەی نەینەوا گوتی هەر ئەمڕۆ هێزەکانی دژەتیرۆر گەڕەکی غوفران-یان لە باکووری گەڕەکی وەحدە کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر هەڵکرد.

هەروەها دەڵێت هێزەکانیان دەستیان بەسەر بارەگای فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنەوە، ناوەندی پەیوەندییەکان و دوو بەندیخانەی داعشدا گرتووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت 8 خولەک لەمەوبەر |

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە زۆرتر
فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت 32 خولەک لەمەوبەر |

فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت

لە رۆژی 26ی ئەم مانگە نمایشەکە دەستپێدەکات زۆرتر
 وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ 1 کاژێر لەمەوبەر |

وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ

کارکردن بە چەند رێنماییەک راگیراوە زۆرتر
0.609 seconds