وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

د.عیزەدین مستەفا رەسوول: بنەماڵەی بەشار ئەسەد كوردن و خەڵكی خانەقینن

لەلایەن ئەركان عەلی 6/1/2017
د.عیزەدین مستەفا رەسوول، نووسەری نێوداری كورد

رووداو – سلێمانی

نووسەری نێوداری كورد، د.عیزەدین مستەفا رەسوول ، چیرۆكێكی پێش 24 ساڵ بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەگێڕێتەوە كە تێیدا لەسەردانێكی خۆیدا لەگەڵ مام جەلال و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بۆ سووریا، بنەماڵەی بەشار ئەسەدی حوكمڕانی ئەو وڵاتە، پێیانگوتوون " ئێمە كوردین و بە ئەسڵ خانەقینین".

د.عیزەدین مستەفا رەسوول، لەلێدوانێكی تایبەتدا چیرۆكەكەی بەوجۆرە بۆ (رووداو) گێڕایەوە " ساڵی 1993 بوو، مام جەلال بۆ هەندێكی كاری پێویست داوای لێكردم یاوەری شاندێكی شەش تاوەكو حەوت كەسی حیزبەكەی بكەم بۆ سووریا. هەرچەندە زۆربەی ئەو سەركردانەی حیزبەكەی كە لەگەڵی هاتبوون، مام جەلال هەر بۆ گەشت هێنابوونی و، بۆ هەندێك كاری زۆر تایبەت بەتەنیا من لەگەڵی دەبووم".

د.عیزەدین مستەفا رەسوول ، لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆكی گەشتەكەیاندا باسی داواكارییەكی مام جەلال دەكات كە حەزی لێبووە لە ناوچەی لازقییە و لە هۆتێل شیراتۆن، ماسییەكی تایبەتی بۆ ئامادەبكەن كە ئێسكی نەبووە" لە شیراتۆن ماسییەكەمان خوارد، دواتر مام جەلال گوتی تەنیا تۆ وەرە لەگەڵم دەچین بۆ ماڵی جەمیل ئەسەد كە دەكاتە براگەورەی حافز ئەسەد. پێكەوە چووینە ئەو ماڵە. لەوێ مام جەلال لەسەرەوە بوو، جەمیل ئەسەد لەخوار ئەو و منیش خوارتر و كوڕێكی جەمیل ئەسەدیش لەكۆتاییدا دانیشتبوو".

د.عیزەدین دەڵێت، من بەچپەوە بە كوڕەكەی جەمیل ئەسەدم گوت " راستە ئێوە لە ناوچەی شەنگالی كوردستانەوە هاتوونەتە ئێرە" ، كوڕەكەی جەمیل ئەسەد بەدەنگی بەرز گوتی نەخێر نەخێر نەخێر وانییە، كە باوكی گوێی لێبوو، هاتە قسەو گوتی " لەڕاستیدا ئێمە بەئەسڵ دیانەتمان كاكەییەو لە خانەقینەوە هاتووینەتە سووریا و پاشان نازناوی ئەسەدمان وەرگرتووە".

د.عیزەدین مستەفا رەسوول، لەو بڕوایەدایە ئەگەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان نەرمتر مامەڵە لەگەڵ بنەماڵەی ئەسەد بكەن، دەتوانن دەستكەوتی گەورەتر لە ئێستا بەدەستبێنن.

" ئەوەتا بەشێك لە شارە كوردییەكانی كوردستانی سووریا و كانتۆنەكان بەدەست كوردەوەن و ئەسەدیش كە جاران بڕوای بە بوونی كورد نەبوو، دانی پێداناون و بوونەتە ئەمری واقیع. بەڵام ئەگەر پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بتوانن نەرمتر و دوور لە تووندی مامەڵە بكەن، پێموایە ئەسەد خراپ نابێ و دەستكەوتی باشتر بەدەستدێنن".

د.عیزەدین مستەفا رەسوول، كە ئێستا تەمەنی نزیكەی هەشتا ساڵە، ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندرووستییەوە لەماڵ كەوتووە و توانای جووڵەكردنی زۆری نەماوە، لەكاتێكیشدا كە ئەو قسانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەكردن، نەیدەتوانی چەند خوولەكێكی كەم نەبێت، زیاتر خۆی بەپێوە رابگرێت.

کۆمێنتەکان

 
کوردۆ بیریار | 7/1/2017
ئەمەیە پڕۆفیسۆرەکەمان ، تۆ بزانن کێی کرد بە کورد ! هەموو جیهان خۆیان لە بەشار ئەسسەد بە دوور دەگرن ... گەر واشبێ چۆن دەبێ وا بووترێت . تکایە بئە کۆمێنتە دابگرن بەڕێز
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
29995 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت 9 خولەک لەمەوبەر |

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە زۆرتر
فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت 33 خولەک لەمەوبەر |

فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت

لە رۆژی 26ی ئەم مانگە نمایشەکە دەستپێدەکات زۆرتر
 وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ 1 کاژێر لەمەوبەر |

وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ

کارکردن بە چەند رێنماییەک راگیراوە زۆرتر
0.343 seconds