رووداو - سلێمانی
بزووتنەوەی گۆڕان نۆ بڕیار و راسپاردە لەبارەی دۆخی کوردستان دەردەکات، گوتەبێژی بزووتنەوەکەش دەڵێت لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆکردنەوەی هێز و گرووپی دیکە بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی.
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رۆژی یەکشەممە 22-10-2017 لە شاری سلێمانی کۆبووەوە. شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی خستەڕوو و رایگەیاند 9 بڕیار و راسپاردە دەرکراون:
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن.
- یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌مێنێ و سیستەمی په‌رله‌مانی بچه‌سپێ.
- كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و له جێگه‌یدا حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بکات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکات.
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان و پەرلەمانتاران له‌هه‌وڵدایه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی تێیکەوتووە.
- ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كوردستان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه و ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به جێگره‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم کە ئەنجوومەنێکی ناشەرعی و کارتۆنییە.
- داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رابگرێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروستبكات بۆ قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێكه‌وتووانی ناوچه‌كانی دوز و كه‌ركووك و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و شێخان و زووممار و مه‌خموور ناوچه‌كانی تر.
- ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كه‌ین بۆسه‌ر موڵك و ماڵ و ژیانی هاووڵاتیان کە لە چەند رۆژی رابردوودا کراون و پێویسته ده‌ستدرێژیكاران راده‌ستی دادگا بكرێن.
- پێویستە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی کیانی هەرێمی کوردستان بێت.
- بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ کۆکردنەوەی هێز و گرووپی دیکە بە ئامانجی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناخە، لەسەرووی هەموویانەوە هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی.
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ