رووداو- هەولێر
وێبسایتی رووداو، لە رۆژی 5/5 تاوەکو 20/5 راپرسیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا پرسیاری لە خوێنەرانی سایتەکە کرد، دەربارەی خستنە ریفراندۆمی پڕۆژە یاسای دەستووری هەرێمی کوردستان.
لەو راپرسییەدا، کە 13885 کەس بەشداری تێدا کردووە، رووداو پرسی بووی، دەتەوێت پڕۆژە یاسای دەستوور بخرێتە ریفراندمەوە؟
لە ئەنجامی راپرسییەکە، 53.4% ی بەشداربووان، کە دەکاتە 7412 کەس، بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە، وەڵامی 45%ی بەشداربووانیش، کە دەکاتە 6253 کەس، نەخێر بووە و 1.6%ی بەشدارانیش، کە دەکاتە 220 کەس، خستنە ریفراندۆمی پڕۆژە یاسای دەستوورییان لا گرنگ نییە.




.png&w=3840&q=75)