شەقڵاوە شارێكی سەر بە پارێزگای هەولێرە . وەك هەر شارێكی كوردستان چەرمەسەری و نەهامەتی زۆری لە رژێمی بەعس دیووە، بۆیە لە ساڵی 1987 دا لە دوای خۆپیشاندانێك بە سێ قۆناغ و بە سێ مەفرەزەی جیا هەڵیانكوتایە سەر خەڵك و لە رێكەوتی 16 و 17ی مانگی 10ی 1987 رەشبگیرێیكی توند كرا و نزیك بە 320 كەس گیران.لە شەوی 17/10/ئەو ساڵەدا 54 كەسیان رەوانەی ئەمنی هەولێر و پاشان كەركوك كرد.دوای مانگێك 23 كەس لە گیراوەكان لە رێكەوتی 14/11/1987 گولەباران كران.
هاوڵاتیانی شاری شەقڵاوە پێیان وایە یەكەم ئەنفال لەو شارەدا روویداوە.
لە ساڵی 1992 پاش راپەڕین لە مەراسیمێكی پر شكۆدا تەرمی ئەو شەهیدانەیان لە بیابانەكانی موسڵەوە هینایەوە بۆ زێدی خۆیان و لە گورستانێك بە ناوی گۆڕستانی 23 شەهیدانی شەقڵاوە بە خاك سپارد.
ناونیشانی فۆتۆكان بەم شێوەیە:
1- وێنەی كۆنی شاری شەقڵاوە. لە بەرێز فۆتۆگرافەر حاج فەرهاد شەقڵاوە وەرمگرتووە.
2- ئەو شەقامەی خۆپیشاندانەکەی لێکرا .
3- فەرهاد ئەحمەد بەكر یەكێك لەو هاوڵاتیانە بوو لە خۆپیشاندانەكەدا بەشداری كردبوو.
4- وێنەی: حمید حمدامین قادر و شێروان حمید حمدامین
9- قەدریە سەعید خاوەنی دوو شەهید بە ناوەكانی : حمید حمدامین قادر (مێردەكەی ) و شێروان حمید حمدامین ( كوڕەكەی).
10- ئەمە ئەو بەڵگەیە كە لە لایەن ئەمنی هەولێرەوە لە سێدارەدانی ئەو شەهیدانە لە رێگەوتی 28/11/1987دا رادەگەیێنێت.
11- ئەمەش لاپەڕەی دووهەمە كە ئازاد كردنی 10 كەس رادەگەیەنێت.
13- مەروان مستەفا مانگێک پێش دەستگیر کردنی ئەو شەهیدانە بە هۆی کار و چالاکی سیاسی لە زیندان بوو ، مەروان تا شەوی شەهید بوونیان لە زینداندا لەگەڵیان بوو ، لەسەر گۆڕستانی شەهیدان یاد و بیرەوەری ئەو رۆژانە دەگێرێتەوە .
16 - پێش خۆپیشاندانەكە رژێمی بەعس چەندین خانووی ئەو شارەی تەقاندەوە. ئەمە یەكێك لەو خانووانەیە كە تەقێندرایەوە.



.png&w=3840&q=75)