بهڕازیل دهیهوێ كونسوڵخانە له ههولێر بكاتهوه و بانگهێشتی شاندێكی ههرێمی كوردستان دهكات.
ئانوور نەس، باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق خوازیاره پەیوەندییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و بەڕازیل لە ئاییندەیەكی نزیكدا گەشە پێ بدرێت و بۆ ئاستی كردنەوەی كونسوڵخانە بەرز ببێتەوە.
هەروەها داوایشی كرد شاندی تەكنیكی هەرێمی كوردستان لە بواری گواستنەوە و كشتوكاڵ و بیناسازیدا سەردانی بەڕازیل بكەن و ئامادەیی وڵاتەكەیشی راگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری نێوان هەردوولا.
ئهو قسانهی باڵیۆزی بەڕازیل لهمیانهی ئهو دیدارههات كه ئهمڕۆ لهگهڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له سهلاحهدین ئهنجامیدا.
مەسعود بارزانی ڕۆڵ و پێگەی ئابووریی بەڕازیلى لە جیهاندا بە "گرنگ" وەسف كرد و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی راگەیاند بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو گەلی كوردستان و بەڕازیل فراوانتر ببێ.
بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە و پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا تەوەرێكی دیكەی دانیشتەكە بوو و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە ئاشتی لە توركیا "چركەساتێكی مێژووییە و یارمەتی پێشكەوتن و بووژانەوەی ناوچەكە دەدات".




.png&w=3840&q=75)