رووداو- رانیە
لە شارۆچكەی رانیە خێزانێک خاوەنی شەش کوڕن و هەموویان پێشمەرگەن، ئێستا هەر شەشیان لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدان لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.
دایک و باوکی ئەم پێشمەرگانە دەڵێن شانازی بە کوڕەکانیان دەکەن کە شەڕ لە دژی چەكدارانی داعش دەکەن. منداڵ و هاوسەری ئەو پێشمەرگانەش دەڵێن ئەو کاتەی شەڕی پێشمەرگە و داعش دەست پێدەکات، ئەوان بەردەوام سەیری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەن، بە تایبەت تەلەفزیۆنی رووداو، بۆ ئەوەی هەواڵی هاوسەر و باوکیان بزانن.
لە دەڤەری راپەڕین زۆربەی خێزانەکان زیاتر لە کوڕێکیان پێشمەرگەن و لە بەرەکانی شەڕدان بۆ پارێزگاریكردن لە خاکی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ