وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەخۆشخانەی هیوا لە ساڵی نوێدا هیوا دەداتە نەخۆشەكانی

لەلایەن شادیە رەسول 14/1/2014
رووداو - سلێمانی

ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەكات، بە هیواوە چاوەڕێی چارەسەربوونی نەخۆشییەكەی دەكات. لە بەشی پێشوازی، هەمووان چاوەڕێن هەواڵی چاكبوونەوەیان پێبدرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە دووبارە نۆژەندەكرێتەوە تاوەكو بە ستانداردێكی جیهانی پێشوازی لە نەخۆش بكات، ئەمەش هیوای نەخۆشەكانی زیاتر كردووە.

نەخۆشخانەی هیوا تایبەتە بە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێن، نەخۆشخانەیەكی 70 قەرەوێڵەییە و تاكە نەخۆشخانەی تایبەتە بەو بوارە لە پارێزگای سلێمانی، بەڵام ئێستا پرۆژەی نەخۆشخانەیەكی دیكەی 120 قەرەوێڵەیی لە سلێمانی خراوەتە بەرنامەی كاری وەزارەتی تەندروستییەوە.

د.دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، دەربارەی پلانی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ ساڵی 2014 بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت ‘‘ئێمە بۆ ئەمساڵ چەند پلانێكمان داناوە. پلانێكی شەش مانگی كە بەبڕی 6 ملیۆن و 16 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت و چەندین گۆڕانكاریمان ئەنجامداوە، وەك بەستنەوەی نەخۆشخانەكە بە شێوازی نێتۆرك لە نێوان نەخۆش و دكتۆر و بەشەكانی نەخۆشخانەدا. ئەمە جگە لە دابینكردنی 14 پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیی شێرپەنجە و 10 توێژەری دەروونی‌‌.

گوتیشی ‘‘ئێمە پێویستمان بە 42 پەرستاری زانكۆیی هەیە كە ئێستا توانیومانە 18 پەرستار دابین بكەین، هەروەها گۆڕینی سیستمی نەخۆشخانەكەمان بۆ his و lis، بێجگە لە چەندین پلانی گرنگ بۆ نەخۆشخانەكە‌‌.

بەڵام گوتیشی، پلانی سەرەتایی و گرنگیان بۆ ساڵی 2014 چارەسەركردنی كێشەی دەرمانە. ئەو دەڵێت ‘‘توانیومانە ئامێری چارەسەر بە تیشك دابین بكەین كە ئێستا دوو ئامێرمان هەیە و دەمانەوێت بیكەینە 4 ئامێر‌‌.

بێجگە لەو پلانە كورتەی باسیكرد، دكتۆر دۆستی ئاماژەی بە پلانێكی مامناوەندی دوو ساڵە كرد كە بڕی 66 ملیۆن دۆلاری پێویستە، لەگەڵ پلانێكی درێژخایەن بۆ ماوەی 5 ساڵ.

 لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا ژمارەی پزیشكەكانیان دەكەنە 45 پزیشك. بە بڕوای ئەو، ئەو ژمارەیە لە پزیشكان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ ستانداردی جیهانی بەپێی ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی دەگونجێت.

دكتۆر دۆستی نەجات، باسی ئاست و جۆرەكانی ئەو نەخۆشانەی كرد كە روو دەكەنە نەخۆشخانەكەیان و گوتی ‘‘لەناو خانماندا شێرپەنجەی مەمك زۆرترین رێژەیە كە 23% ی سەرجەم حاڵەتەكانی شێرپەنجە پێكدێنێت، لەناو پیاوانیشدا شێرپەنجەی كۆڵۆن و پرۆستات و شێرپەنجەی سییەكان بڵاوترینن‌‌.

 دكتۆر دۆستی گوتیشی ‘‘ئەو كەسانەی كە دێنە ئێرە تەنیا خەڵكی سلێمانی نین، بەڵكو لە سەرجەم ناوچەكانی عێراقەوە دێن، ئەوانە لەبەر كەمیی دەرمان و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست لەناوچەكانی خۆیانەوە روو دەكەنە نەخۆشخانەكەی ئێمە‌‌.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا 1944 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆماركراون كە 405 كەسیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمك بوون.

خدر رەسوڵ، خەڵكی شاری رانیەیە و ماوەی مانگێكە هەستی كردووە كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، هەر لەم ماوەیەدا سەردانی توركیای كردووە ‘‘لێرەش زۆربەی پێداویستییەكانی ئەم نەخۆشە هەیە و كۆرسی یەكەمی دەرمانم لە توركیا وەرگرتووە، بۆ كۆرسی دووەمیش هاتوومەتە سلێمانی، ئێستا باشتر بووم‌‌.

بەهرە محەممەد، دایكی یەكێك لەو منداڵانەی كە تووشبووە بە شێرپەنجەی خوێن و منداڵەكەی لە باوەشدا بوو، هەندێك وردە گلەیی لە نەخۆشخانەكە هەبوو ‘‘هەندێكجار داو و دەرمانمان دەستناكەوێت، دەبێ یارمەتیمان بدەن، چونكە دەرمان گرانە و ناكڕدرێت. با حكومەت گرنگییەكی زۆر بدات بەم نەخۆشخانەیە‌‌.

پلانی چارەسەری شێرپەنجە، تەنیا دەرمان ناگرێتەوە. بەڵكو پشتیوانی و هاندانی دەروونیش بەشێكی گرنگی چارەسەرن. نەخۆشخانەی هیوا ئێستا 4 توێژەری دەروونی هەیە.

عەلی حەمە ساڵح، توێژەری دەروونی لە نەخۆشخانەی هیوا گوتی‌‌ هەندێ نەخۆش هەیە دەرمان وەرناگرێت، وا دەزانێت ئەم نەخۆشییەی ئیدی چارەسەر ناكرێت، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو نەخۆشە خۆی لەگەڵ واقیعدا بگونجێنێ، كار دەكەین بۆ گۆڕینی بیركردنەوەی لە بارەی نەخۆشییەكەی. ئەو كەسانەش كە دەتوانین لەگەڵیان بدوێین دەربارەی نەخۆشییەكانیان زیاتر ئەوانەن كە گوێمان لێدەگرن، بەڵام بە تەمەنەكان گوێ لە قسەی ئێمە ناگرن‌‌.

کۆمێنتەکان

 
هەرمان شەقراوەیی | 14/1/2014
راپۆرتە هەواڵێكی گرنگە، هیوادارم ئەم پلانە نەخۆشخانەکانی دیکەش بگرێتەوە و وەزارەتی تەندروستی پشتگیرییان بکات. وە ئومێدیش دەکەم خەڵک نەخۆش نەکەون، وە ئەگەر نەخۆشیش کەوتن، چاک بننەوە، بە تایبەتی هەژاران. وە حەزم کرد دوا پاراگرافی راپۆرتەکە دابڕێژمەوە بەم شێوەیە : "عەلی حەمە ساڵح، توێژەری دەروونی لە نەخۆشخانەی هیوا، گوتی‌‌ :" هەندێ نەخۆش هەن دەرمان وەرناگرن، وا دەزانن نەخۆشیەکەیان ئیدی چارەسەری نیە. ئێمە یارمەتیی ئەو نەخۆشانە بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەگەڵ واقیعدا بگونجێنن، وە كاریش دەكەین بۆ گۆڕینی بیركردنەوەکەیان لە بارەی نەخۆشیەکەیانەوە. وە ئەو كەسانەشی کە دەتوانین لەگەڵیاندا بدوێین لە سەر نەخۆشیەكەیانەوە، زیاتر ئەوانەن كە گوێمان لێ دەگرن، بەڵام بە تەمەنەكان گوێ لە قسەی ئێمە ناگرن‌‌."
چاپی بکە بە ئیمەیل بینێرە بۆ هاوڕێیەکت
ئەم بابەتە هەڵگرە
1332 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dlshad Mirawdaly
Dlshad Mirawdaly | 22/09/2014 11:22:21 ص
داعش باش ده‌زانیت هیرشی زه‌مینی ده‌كریته‌ سه‌ر بۆیه‌ خۆی ئاماده‌كات و باسی لیوه‌دكات ئه‌م لیدوانه‌ش ته‌نیا هاندانی چه‌كداره‌كانیانه‌و به‌س
لێدوانێک لە گوتەبێژی داعشەوە
| دوێنێ کاژێر 10:45 | (1)
Aram shkak | 21/09/2014 01:39:15 م
بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی شاری کۆبانی، هەفتەیەكە رێكخراوی داعش بە پاڵپشتی مووشەك و چەكی هاوەن، هێرشێكی فراوانی بۆسەر شاری كۆبانیی رۆژئاوای کوردستان...
گەدۆ: داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین فریای كۆبانی بكەوێت
| 21/9/2014 | (1)
ahmed | 21/09/2014 09:57:42 ص
سوباس
Shokri Dosky | 21/09/2014 01:06:21 م
زۆر سوپاس به رێز هه ڵات رێبوار بۆ زانیاره به نرخه کانت له باره ی جۆنیه تی که لك وه رگرتنی دروست له فه یسبووک. هیوادوم له پاشه رۆژیشدا هه ر به رده واو...
 هەر ئێستا ئەم چوار شتە لە فەیسبووكەكەت بگۆڕە
| 21/9/2014 | (5)
najim | 21/09/2014 11:24:35 ص
اينجابو سرودى ئه ى ره قيب نه كه ينه توركمانى به شكو برا تروكمانه كان له ميله تى كورد رازى بن-نه كو دوعامان ليبكه ن برا توركمانه كان نه كوخواى كه وره...
حمید کرکوکی
حمید کرکوکی | 21/09/2014 11:28:46 ص
ئەی رەقیب مۆقەدەسە وە ناگۆریت بەڵام زۆر ناکەین لە نەتەوەکانی کوردستان سروودەی کەن واتە بیڵێن وە بۆخۆیان سروودێکی ترکمانی وە آشووری دروست بکەن آزادن...
توركمانەكان داوادەكەن سروودی ئەی رەقیب بگۆڕدرێت
| 20/9/2014 | (9)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

كۆبانی بە پێشمەرگە دەپارێزرێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

كۆبانی بە پێشمەرگە دەپارێزرێت

چوونی ئەو هێزە بۆ رۆژئاوای كوردستان نەك مەترسی زۆرتر
 پێنجوێنی: پێویستە سەرجەم لایەنەكان رەچاوی بارودۆخی باشووری كوردستان بكەن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پێنجوێنی: پێویستە سەرجەم لایەنەكان رەچاوی بارودۆخی باشووری كوردستان بكەن

"هێزی پێشمەرگەی باشوور زۆر بە ئەستەم دەگاتە زۆرتر
0.764 seconds