وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پارتی و یەكێتی راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

لەلایەن حەکیم داود 11/1/2017
كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی لە هەولێر، 11-1-2017

رووداو - هەولێر

دوای كۆبوونەوەی شاندی هەردوولا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان و یەكێتی نيشتمانيى كوردستان راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.

رۆژی چوارشەممە 11-1-2017 شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و تیمی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر  كۆبوونەوە.

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی و گونجاندنی پەیوەندییەکان بەپێی ئەرکەکان بە تایبەتی لەبواری حوکمڕانی و پەیوەندییە کوردستانییەکان و پەیوەندیی هەرێمی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی ناوچەکە کرا".

مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ئاماژە بەوەش دەكەن، گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی کرووە و رایانگەیاندووە "پاڵپشت و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبین".

شاندی پارتی و یەكێتی راشیدەگەیێنن، گفتوگۆیان لەبارەی دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی هەرێمی کوردستان كردووه، لە پێش هەموویانەوە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، بڕیاردراوە بە دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش کە نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەییەکان لەخۆبگرێت. كاری ئەو کۆمیتە هاوبەشە یەكلاییكردنەوەی پرسی ناوچەکانی ماددەی 140، پاشان ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانە.
 
مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەپێناو چارەسەری كێشەكان، کۆبوونەوەکانيان بەردەوام دەبن.

دەقی راگەیێندراوەكە:

راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
 
له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ ئه‌ركه‌ مێژووییه‌كانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای ڕاپه‌رین كه‌ به‌ خوێن و خه‌بات به‌ ده‌ست هاتوون و له‌ ئاكامی كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستانی بووه‌، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ:
 
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا: بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پێی ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له‌ بواری حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهاندا، كه‌ له‌ ئاست گۆڕانكارییه‌ خێرا و زۆره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له‌ به‌رژوه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت.
 
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ و گرفته‌كانی هێزه‌ سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری یه‌كتر.
 
سێیه‌م: چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی كه‌ به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن كه‌ ببێته‌ مایه‌ی دابینكردنی بژێویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به‌ بواری نه‌وت و گاز و دابینكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
 
چواره‌م: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
 
پێنجه‌م: دانانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق و هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 له‌ ئاینده‌یه‌كی دیاریكراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
 
شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتنێك كه‌ سه‌ره‌نجام بتوانین كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.
 
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نێشتمانیی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
11-1-2017

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت 13 خولەک لەمەوبەر |

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە زۆرتر
فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت 37 خولەک لەمەوبەر |

فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت

لە رۆژی 26ی ئەم مانگە نمایشەکە دەستپێدەکات زۆرتر
 وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ 1 کاژێر لەمەوبەر |

وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ

کارکردن بە چەند رێنماییەک راگیراوە زۆرتر
0.5 seconds