وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حكومه‌ت دووباره‌ مافی خاوه‌نداریه‌تی موڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان دەگێڕێته‌وه‌

لەلایەن بەختیار قادر 9/1/2017
هه‌نگاوه‌كان له‌ قه‌زای چۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات

رووداو - سۆران 

له ساڵی 1970 حكومه‌تی ئه‌و کاتەی عێراق به‌ بڕیاری ژماره‌ 90، مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاری له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ندووەته‌وه‌، بەڵام هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی هه‌موار کردووەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا كاری پێنه‌كراوه‌. 

ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت دووباره‌ مافی خاوه‌ندارییه‌تی موڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕێته‌وه ‌و هه‌نگاوه‌كانیشی له‌ قه‌زای چۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

جه‌ردیس ره‌سوڵ، هاونیشتمانی دەڵێت "زه‌ویه‌كه‌م له‌ باب و باپیرانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناتوانم تاپۆی بكه‌م و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی ئێمه‌یه‌ كه‌ زه‌وی خۆمانه‌و مافی خاوه‌نداریه‌تیمان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه"‌.

قه‌زای چۆمان، به‌ بڕیاری ژماره‌ 90ی ساڵی 1970 حكومه‌تی ئه‌و کاتەی عێراق مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاری له‌ دانیشتووانی سەندۆتەوە، هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی هه‌مواركردۆته‌وه‌، به‌ڵام تاوەكو ئێستا كاری پێنه‌كراوه‌.
 
به‌دره‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی داواكاری گشتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "په‌رله‌مانی خۆمان دوو یاسای ده‌ركرد به‌ ژماره‌ 32ی ساڵی 2007 وه‌ ژماره‌ 1ی 2008، كه‌ خاوەنداریەتی و موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی دیاریده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاوەکو ئێستا لیژنه‌ی ئه‌و دوو یاسایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئیشوكاری له‌سه‌ر بكات تاوەکو ئێستا ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه"‌.

بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارییه‌تی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و كه‌رتی پێویستن، ئه‌مه‌ش تێچووی ده‌وێت و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی لێره‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هه‌نگاوه‌كانی كرداری كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و ده‌ستده‌كرێت به‌ گێڕانه‌وه‌ی مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاره‌كان كه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لیژنه‌ی دیاریكردووه‌".

زه‌وی كشتوكاڵی و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووره‌كانیش، تاوەکو ئێستا له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ هیچ كه‌س خاوه‌نیان نییه‌.

پێداچوونەوە: راوچی حەسەن


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : چۆمان
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حبيب مستەفا | 16/01/2017 09:40:36 ص
١.دەکریت نمونەیەک بدەیت لە مێژووی کورد سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنەکان، ٢. پیم باشە بەشداری کورسی زمانی کوردی بکەیت بو باشتر نوسین،
رۆژئاوا لەسەر كەلی شەیتان
| 16/1/2017 | (1)
ره شید | 15/01/2017 04:47:45 م
تویژینه وه یه کی ئه مریکی ئه م راستیه ده ر ده خات که هیندیک له ئافره تان وه ختیک له لایه ن میرده که یانه وه توند و تیژیان له گه لدا ده کری له م توند...
عامر بۆتانی | 16/01/2017 06:53:24 ص
حکومەت هەڵسا بەدانانی ئەو یاسایە بۆ رازیکردنی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەڵام بێ رەچاوکردنی کلتور و دابونەریت و تایبەتمەندی ئافرەتانی هەرێم. واتا ئەو یاسایە...
ژنان بۆچی دەردەدڵیان دەشارنەوە؟
| 14/1/2017 | (2)
Azad Azad | 15/01/2017 05:14:44 م
كوردستان داگیركاری زۆر زۆره‌ و جۆر جۆره‌ جۆره‌كانیشی شینه‌و سووره‌ و بۆره‌...... كوردیشی تیایه‌ له‌م جۆر و زۆر بۆره‌.......!!!!!!
رەحمان ئەحمەد | 15/01/2017 09:47:26 م
بەخوا دەنگ و باسەکي خراپە.کورد چيترتاقەتي براکوژي نيە.
پەکەکە بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەستگیر دەکات
| 14/1/2017 | (3)
karwan | 15/01/2017 09:47:02 م
هێشتا زووه بۆ ئه م کاره گه نده ڵی گه یشته سه رئێسقانیان میڵه ت هه موو شێت بوون ،هه زاره ها خه ڵک ماڵ وێران بوو،سه ده ها خه ڵک خۆی کوشت ،هه زارها خه...
لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكهێندرا
| 15/1/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت 10 خولەک لەمەوبەر |

تاعوون 27 كەس لە مەدەغەشقەر دەكوژێت

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە زۆرتر
فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت 34 خولەک لەمەوبەر |

فیلمی دانیشتووانی عەلیاوا بە سپۆنسەری رووداو نمایش دەکرێت

لە رۆژی 26ی ئەم مانگە نمایشەکە دەستپێدەکات زۆرتر
 وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ 1 کاژێر لەمەوبەر |

وردەکاری سیستەمی نوێی پێبژاردنی سزاکانی هاتووچۆ

کارکردن بە چەند رێنماییەک راگیراوە زۆرتر
0.188 seconds