وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English
Rudaw

کوردستان

دایكان چارەنووسی كەركووك یەكلایی دەكەنەوە، سیاسییەكان موزایەدەی پێوەدەكەن

لەلایەن فازڵ نه‌جیب 7/1/2014
خێزانێکی عەرەب لە ناوچە جێناکۆکەکان
خێزانێکی عەرەب لە ناوچە جێناکۆکەکان
رووداو - هەولێر

كە بەناو بازاڕی حەویجەدا گوزەر دەكەی، بەدەگمەن ژنێك دەبینی منداڵێكی ساوای لە باوەشدا نەبێت، نهێنی لەدایكبوونی ئەو هەموو منداڵە، ئەو سكە و رێڕەوەیە كە عەرەب كەركووكی پێ دەخاتە سەر رێی بەغدا.

حازم سوڵتان، عەرەبە و ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای حەویجەیە، تەنها یەك براو چوار خوشكی هەبووە. بەڵام خێزانەكەی خۆی لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر گەورە بووە.

حازم ئێستا 17 كوڕ و 9 كچی هەیە لە دوو ژن. حەوت لە كوڕەكانی ژنیان هێناوە و شەش كچیشی شوویان كردووە. كوڕە گەورەكەی كە ناوی ئەحمەدە، 5 منداڵی هەیە، سەڵاح 6 منداڵ و ئیبراهیم 3 و حەموودی 2 و كامیلیش یەك منداڵی هەیە.

 ئێستا حازم سوڵتان لە ماڵێكی 15 هەزار مەتر چوارگۆشەدا لەگەڵ 43 نەوەی خۆی دەژی، هەڵبەت ئەوە جگە لە منداڵی كچەكانی.

لەبەرامبەردا، ماڵی ئەحمەد خورشید كە كوردە و ئەندامی هەمان ئەنجوومەنی قەزای حەویجەیە، خاوەنی 13 خوشك و برا بووە، بەڵام خێزانەكەی خۆی كەمبووەتەوە بۆ 6 منداڵ.

نەجیبە عیسا كوردەو ژنی ماڵەوەیە، ئەو باسی ئەوەی كرد كە خۆی 8 منداڵی بووە، بووكەكەی منداڵێكی هەیەو كچەكەشی دوو منداڵ و دەڵێن لەوە زیاتریشمان ناوێت.

چوومە بەشی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك، دیمەنێك تەواو سەرنجی راكێشام، دیمەنێك كە حەقیقەتی مەترسیی كەمبوونەوەی دانیشتوانی كوردی پێشان دەدا.

ئەو نەخۆشخانەیە لەناوجەرگەی ناوچەی كوردنشینی كەركووكدایە، بەڵام زۆر لەو ژنانەی بۆ منداڵبوون روویان لەوێ كردووە عەرەب بوون.

لەوێ خلود محەممەدم بینی كە ژنێكی گەنجی عەرەبە و 13 خوشك و برای هەیە. خلود خۆی 6 منداڵی بووەو لەگەڵ براژنەكەی هاتبوو بۆ نەخۆشخانە. دەیگوت بارودۆخ زۆر باش نییە، بۆیە ئێستا ئەگەر 5- 6 منداڵت هەبێت گونجاوە، ئەوە لەكاتێكدایە هەموو ئەو جارانەی چوومە كەركووك، تەنها ژنێكی كوردم نەبینی باسی ئەوە بكات كە دەیەوێت شەش منداڵی هەبێت، هەموو حەزیان لە یەك، دوو یان سێ منداڵە.

لەیەكەم رۆژی سەردانەكەمدا لە هەولێرەوە بۆ كەركووك، بەرزونزمی و مەیلانی شەقامە دوو سایدەكەو ئەو هێزە كوردییەی لە دەروازەی شاری كەركووكدا جێگیركراوە، سەرنجی راكێشام. لای راستی شەقامەكە بەهۆی هاتوچۆی رۆژانەی سەدان بارهەڵگری گەورەو تانكەری سووتەمەنییەوە پشتی چەمیوەتەوە. ئەوەش تەواو پێچەوانەی ئەو شەقامە سەرەكییە بوو كە كەركووكی بە قەزای حەویجەوە دەبەستەوە و بە دەگمەن بارهەڵگرێكمان لەسەر دەبینی، بەڵام بەهۆی چاندنی بۆمب و كەمیی خزمەتگوزارییەوە پڕ بوو لە چاڵوچۆڵی.

هەولێر بەهێزی ئابووری و زیادكردنی ژمارەی بارهەڵگرەكان كە كەرەستەی ئاوەدانی و جوانكاری دەگوازنەوە، دەیەوێت كەركووك بەلای خۆیدا راكێشێت و حەویجەش لەسەر پشتی ئەو زەوییە تەخت و بەپیت و ئاودارە، لەڕێی لەدایكبوونی منداڵەوە دەیەوێت كەركووك بەلای خۆی و ناوەندی بڕیاردانی عەرەبیدا راكێشێت.

هەولێر واتێدەگات پارەو ئاوەدانی، كێشە سەد ساڵییەكەی كەركووك چارەسەر دەكات، بۆیە بارهەڵگری گەورە و مووچەی زۆری كادیری حیزبی و دامەزراندنی خەڵكی لەكەرتی حكومی و تەخشان و پەخشانی پارە، بەباش دەزانێت و هەر ئەوەشی كردووە. هێزێكی زۆری سەربازیشی لەدەوری كەركووك جێگیر كردووە، لەكاتێكدا ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر دەكات نە هێزە و نە ئەو پیاوە سیاسیانەشن كە ئەو هێزانەیان رەوانەی ئەو ناوچانە كردووە، بەڵكو ئەو دایكانەن كە لە قووڵایی كێشەكانی كەركووكدا دەژین.

حەویجەییەكان دەزانن تەڵە لەكوێ بنێنەوەو لە كوێدا بیتەقێننەوە، بۆیە هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە شەقامێكی یەك سایدی پڕ لە چاڵوچۆڵ بیانبەستێتەوە بە كەركووكەوە، یان بارهەڵگری گەورە روویان تێنەكات و پارك و شوێنی یاری منداڵانیشیان نەبێت، ئەوان كێڵگەیەكی گەورەی وەچەخستنەوەیان داناوە كە پێناچێت لەهیچ شوێنێكی سەرزەویدا نموونەی هەبێت. ئەوەی حەویجەییەكان بەلایانەوە گرنگە، ئەو رێگا پلان بۆ دانراوەیە كە كەركووكی پێ دەخەنە سەر سكەی بەغدا و بناغەكەی لە ساڵی 1929وە دانراوە، كاتێك فەرماندەی سوپای عێراق لە كەركووك داوای هێنانی عەرەب دەكات بۆ ناوچەكە بەمەستی تەعریبكردنی ئەو زەوییە دەوڵەمەندە.

بەپێی سەرژمێری ساڵی 1965، ژمارەی دانیشتووانی قەزای حەویجە 38632 كەس بووە.

لەساڵی 2012 و پاش تێپەڕبوونی 47 ساڵ، ژمارەی دانیشتووانی قەزای حەویجە بەرز دەبێتەوە بۆ 275559 كەس.

گەشەی دانیشتووان لە حەویجە لە نێوان ساڵانی 1997- 2008 دا 7.7% بووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەسەرتاسەری عێراقدا تەنها 3% بووە.

بەپێی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بە سێ قۆناغی ئاساییكردنەوە، سەرژمێری و پاشان راپرسی یەكلایی دەكرێتەوە.

10 ساڵ تێپەڕی، هێشتا ئەو ناوچانە نەك هەر ئاسایی نەكراونەتەوە و زەویوزار بۆ كورد و توركمان نەگەڕاوەتەوە، بەڵكو كوردەكانی حەویجەش ناچاركران زەوییەكانیان جێبهێڵن یان تاڵانفرۆشی بكەن. راپرسی لەنێو خەڵدا دەكرێت و خەڵكیش دەبێت لەدایك ببێت، چونكە كاڵا نییە تا لە چین و توركیاوە هاوردە بكرێت.دۆخی كورد نە لە ئاساییكردنەوەدا باشە، نە لە سەرژمێریدا، بۆیە پێدەچێت لە قۆناغی راپرسیدا بەڕەكە بەتەواوی لەژێر پێی كورد دەربهێنرێت.

مەهدی كاكەیی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتی كشتوكاڵی كەركووك دەڵێت كە زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی كورد و توركمان دەستی بەسەردا گیراوەو تا ئێستا تەنها 100 هەزار دۆنم گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان، واتە نزیكەی 9%ی خاكە داگیركراوەكان، هەڵبەت ئەوەش لەحاڵێكدایە كە سەرۆك كۆماری عێراق و پارێزگاری كەركووك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەیان پۆستی گرنگ و هەستیاری وەك سوپاو موخابەرات و وەزارەتی دەرەوەش بەدەست كوردەوەن.

مەترسی هەرە گەورە لەسەر كورد، لەسەر دواڕۆژی ئەو ناوچانە، زۆربوونی ژمارەی عەرەب و كەمبوونەوەی كورد و توركمانە، چونكە بەپێی دەستووری عێراق، چارەنووسی ئەو ناوچانە لەڕێی راپرسییەوە یەكلایی دەكرێتەوە بەوەی ئایا بەشێك بن لە هەرێمی كوردستان یان بخرێنە سەر عێراق یان هەرێمێكی سەربەخۆ بن.

 كورد لە كەركووك بەپێی فۆرمی پسولەی خۆراك نزیكەی 58%ی دانیشتووانی پارێزگاكە پێكدێنن. عەرەب و توركمان و مەسیحییەكانیش 42%.

بەڵام عەرەبەكان نزیكەی 53%ی فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە پێكدێنن، توركمان 23% و كوردیش تەنیا 19%. هەروەها 5% بۆ نەتەوە و ئاینزاكانی دیكە.

كورد لەبەردەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدایە، ئێستا جگە لەوەی وەك تەزبیحی بێ ئیمام، حیزبە كوردییەكان پەرشوبڵاو بوونەتەوە، توركمانیش دۆخەكەیان بە باشی خوێندووەتەوە و بەرەی عەربیان هەڵبژاردووە نەك كوردی فرە مەرجەع و بڕیار.

بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی (2003)، نزیكەی (26) هەزار خێزانی كورد، تەنیا فۆرمی خۆراكیان بردووەتەوە بۆ كەركووك و خۆیان هێشتا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئەوەش وایكرد لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا كورد دەنگی زۆر بەدستبهێنێت، بەڵام لە ئەرزی واقعدا ژمارەیان كەمە.

رەعد روشدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە كەسایەتییەكی توركمانییە. هەموو ئەو ئامارانەی پێدام كە پێشاندەدات لەپێش هەڵبژاردنەكان، كورد بەپۆل و بەلێشاو روودەكەنە كەركووك و ئەو ساڵانەی هەڵبژاردنی تێدا نییە، رۆژانە تاك و تەرا كورد روودەكاتەوە ئەو شارەی شەڕێكی 100 ساڵەی لەسەرە.

لە ساڵی 2004ەوە هیچ هەڵبژاردنێك نەبووە، بۆیە لەدوای رووخانی بەعسەوە لە هەرسێ شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك تەنیا (5805) كەس كە دیار نییە چەند خێزانن، گەڕاونەتەوە كەركووك، بەڵام لەدوای ئەو ساڵەوە و دەستكردن بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ساڵەكانی 2004 و 2005، ژمارەی ئەو كەسانەی گەڕاونەتەوە بریتی بووە لە (144.694) كەس. لە ساڵی 2006 كە هیچ هەڵبژاردنێكی تێدا نەبووە تەنها (3719) كەس لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە كەركووك. كەچی لەگەڵ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی 2010، تەنها لەماوەی دوو ساڵدا (89753) كەس گەڕانەوە كەركووك.

فەرمان عەبدولڕەحمان كەریم لە كتێبی “پاكتاوی رەگەزی لە باشووری كوردستان” نەخشەی ناوچە تەعریبكراوەكانی بڵاوكردووەتەوە كە بەپێی ئەو سەرچاوەیە، (50.8%)ی خاكی كوردستان دەكەونە ئەو ناوچانەی ناویان لێنراوە ناوچەی ناكۆكی لەسەر.

ئامارەكانی ئێمە واپێشاندەدەن كە كورد لە كەركووك و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان زۆر خەمسارد و بێ پلان، تەنها خەیاڵی لای گەمەی هەڵبژاردن بووە، خەمساردییەك كە دەتخاتە گومانەوە لەوەی ئایا كورد كێشەیەكی هەیە بەناوی خاكەوە یان كێشەی تەنها چەند كورسییەكە لە دوو ئەنجوومەنی چەند سەد مەتریدا.

وەك چۆن نەتوانرا خەڵكی رازی بكرێت بەوەی بەیەكجاری بگەڕێنەوە شاری خۆیان، پلانی پشتبەستن بە گەمەی هەڵبژاردنیش، تووشی شكست هات و خەڵكی هەر زوو ماندوو بوون، بەڵگەی ئەو قسانەش ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە كە بەمجۆرەیە: لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی 2005 كورد زیاتر لە (312.750) دەنگی بەدەستهێنا.

بەڵام پاش پێنج ساڵ و بەشداریی هەزاران گەنج كە مافی دەنگدانیان بەدەستهێناوە بەهۆی تەمەنیانەوە، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەساڵی 2010، هەموو كورد پێكەوە زیاتر لە (274) هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە، واتە پاش ئەو هەموو ساڵە، زیاتر لە (38.750) دەنگی كورد كەمی كردووە، ئەوەش دەكاتە (12.4%)ی دەنگەكانی ساڵی 2005.

ئەمەش رێك وەك ئەو نوكتەیەیە كە دەگێڕنەوە باخەوانێك مشتەرییەكانی خۆی كێشانە دەكرد، دوای میوەخواردن جارێكی دیكە كێشانەی دەكردنەوەو چەند كیلۆ میوەیان خواردبێت، پارەی ئەوەندەی لێوەردەگرتن، بەڵام كابرایەكی ساختەچی، پڕ گیرفانەكانی دەكات لە بەرد و كاتێك لە مەزرەعەكە دێتە دەرەوە و كێشانەی دەكەن، دەردەكەوێت كەمی كردووە نەك زیاد. خاوەنەكەش سەر لەم فێڵە دەرناكات و دەپرسێت: كابرا وەك زیادت نەكردووە، بۆچی كەمت كردووە؟

پێش هەڵبژاردنەكانی 2010، زیاتر لە (26.000) خێزانی كورد لە سێ شارەكەی هەرێمی كوردستان جێگیربوون و ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە كەركووك. ماوەی چەند ساڵێكیشە كۆچی پێچەوانە دەستیپێكردووە. ئێستا نزیكەی (45.000) خێزانی كوردی كەركووكی لە هەرێمی كوردستاندان، ئەوە لەكاتێكدایە ناكۆكی و ململانێی یەكێتی و پارتی لە كەركووك، لەسەر بابەتی بچووك، گەیشتووەتە لوتكە.

بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، ئێستا كورد (58%)ی پارێزگای كەركووك پێكدێنن، لەو رێژەیەش (45.000) خێزانیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، كە هەڵبژاردنی (2010) پێشانیدا ناكرێت بەتەواوی پشتیان پێ ببەسترێ.

وەك بەرپرسەكانی توركمان بۆیان باسكردم، لەماوەی رابردوودا كورد كارێكی كرد زۆرینەی رەهای توركمان خۆیان لە بەرەی عەرەبیدا ببیننەوە. لەبەر بوونی نەوت و غازی زۆر لە چەمچەماڵ، پێناچێت كورد موجازەفە بەو ناوچەیەوە بكەن و رازی بن بخرێتەوە سەر كەركووك كە داهاتووی دیار نییە، بۆیە دوور نییە ئەگەر ئێستا راپرسی لەسەر چارەنووسی ئەو پارێزگایە بكرێت، زۆرینە بیانەوێت بخرێنەوە سەر عێراق، كەواتە ئەوەی لەبەردەمی كورددا ماوە دوو جۆر شەڕە، یەكەمیان نەهێڵێت راپرسی بكرێت كە ئەستەمە لەم دۆخەدا بكرێت، دووەمیشیان ئەوەیە راستگۆیانە بە خەڵكی كەركووك بڵێن پشتیوانمان بن تا كەركووك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ و نەخرێتە سەر عێراق.

















کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
Azad S | 7/1/2014
kerkuk be zabri hez zawt kra le layan arab, kurdish ayewe be dimokrati raprsi werigretawa xawni sha3iran`... kes raprsi kerdwa la ser xaka dagirkrawakai?????????????????
Azad S | 7/1/2014
xianateki gawra le kurd kra le 2003 inja yan leber gamjai bo yan laber para.... bedaxawa aw kerkukai BarzaniNamr amada nabo le besteki xosh be we xoshi w gali kurdishi kerda qwrbani awha be firo roishet le ser dasti komalek Gamjaw Para parst
Soran | 7/1/2014
Arab salmandi la kurd aza,tra bo piaw kushten we bo mndal derust kerden itr gazandai pe nawe... Awan jako Hinyan haya,,,, emash jako HIN ballam hi kaman bashtr ish akat????????????
بێ که‌س | 7/1/2014
عه‌ره‌ب له‌ ئیسرائیل ( عه‌ره‌بی ٦٨ بێیان ده‌وترێ) منالیان زۆ ده‌بێ و ئیسرائیلیکان، که‌ زۆربه‌یان له‌ ئه‌وروپاوه‌ هاتونه‌ته‌ ئیسرائیل، منالبونیان که‌مه‌. به‌م شێوه‌یه‌ عه‌رب ده‌یانه‌وێت ببنه‌ زۆرینه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی ئیسرائیل.کورد با بزانێ ئیسرائیل ئه‌م کێشه‌یه‌ چۆن چاره‌سه‌رده‌کات.ئه‌گه‌ر نا عه‌ره‌ب ده‌بنه‌ زۆرینه‌ له‌ پارێزگای که‌رکوک به‌ مانلبونی زۆر، هاتنیان بۆ قه‌زا و ناحیه‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکوک و شه‌ری به‌رپرسه‌کانی کورد له‌سه‌ر کورسی ده‌سهالات و په‌راوێزکرندی به‌رجه‌وه‌ندیه‌کان گه‌لی کورد.
ئه‌حمه‌د سڵێمان | 8/1/2014
ئاخ كورد نازانم بۆوا له‌ئاست به‌ عه‌ره‌ب كردنی ناوچه‌ دابراوه‌كان كه‌م ته‌رخه‌می ، ( وابزانم ئه‌وه‌ی به‌ خوێن به‌ده‌ستمان هێنا ، به‌ سیاسه‌ت ئه‌یدۆرێنین )

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دڵشاد | 27/07/2014 11:17:13 ص
بە ڕای من خاکی ئیسڕائیل لە لایەن عەرەبەوە داگیر کراوە. ئیسڕائیل لە سەر خاکی باب و باپیرانی دەژی و عەرەب دەیهەوێ بە زۆر لێی بستێنێت.
Najmaddin Ahmed
Najmaddin Ahmed | 27/07/2014 02:36:33 م
له گبل بؤچوونى د. ريبوارم كه پيويسته پشتگيرى دا نيشتمانى غززه بكه ين دژى هيرشه نامروڤه كانى ئيسرائيل
ئێمه‌و غه‌ززه‌...
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (6)
هەورامان | 27/07/2014 12:57:49 م
ئەی کاک موستەفا مەولودی بۆ عەبا و مێزەرەیەکیش لە سەر ناکات ئەوە دوڕۆە مەوعیزە بۆ پێشمەگەکان و خەڵکی بکات .
سايمان | 27/07/2014 02:20:53 م
به ريزان حيزبي سياسي كه بوخوي دين و سياسه ت به جيا ده زانيت چي به جيژن و ره مه زان و روژو داوه . ئه و ليدوانه ي حيزبي ديموكرات بوته جيي شك و گوماني...
حیزبەکانی رۆژهەڵات بە شێوەی جیاواز پێشوازی لە جەژن دەکەن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hassan | 27/07/2014 12:35:07 م
يانى 1000 كةسى ديكةش بكوذرىَ ئةوكات دةكاتة 6% و 2000 كةس بكوذرىَ دةكاتة 9%. 3000.......دةروا...بةردةوامة. قسةى ئيَران تةواوة بةمجؤرة كةس نامينىَ...
zamwa midya | 27/07/2014 02:17:35 م
هه موو ئه و چه کانه که کوماری ئیسلامی ئیران بو حه ماس .حزبوللاه و گشت گروپه تیروریسته کانی عیراق . سوریه . لوبنان و فلستین ده ینیریت له پاره ی نه وتی...
ئێران: هێشتا حەماس 3%ی توانا سەربازییەكانی بەكارهێناوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hogr | 27/07/2014 01:00:51 م
hich xamtan nabit agadartan dakamawa agar binim hhhhhh wazarati awqaf
xany | 27/07/2014 01:41:22 م
bragyan kwrd saira galta ba hamw shteky kwrdaiaty dakat w barambar beganash natwann hich blen 3aiba baba kwa awana mawa
لیژنەی بینینی مانگ لەبارەی یەکەم رۆژی جەژن بڕیاردەدات
| 27/7/2014 | (12)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئێمه‌و غه‌ززه‌... 23 کاژێر لەمەو بەر | (6)

ئێمه‌و غه‌ززه‌...

ئایا ئێمه‌ی کورد هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به‌و زۆرتر
لایەنە کوردستانییەکان چەند داواکارییەکیان لە فوئاد مەعسوم هەیە 26/7/2014 | (4)

لایەنە کوردستانییەکان چەند داواکارییەکیان لە فوئاد مەعسوم هەیە

دیاریکردنی سنووری باشووری کوردستان یەکێکە لە زۆرتر
عەرەبی دەزانیت؟ 26/7/2014 | (11)

عەرەبی دەزانیت؟

"داوا لەخاوەن ماڵ دەكرێت فێری زمانی پەنابەران بێت" زۆرتر
0.499 seconds