به‌شه‌کان
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه بدات؟
به ئاڵاى كوردستانه‌وه له یارى نێوان ریال مه‌درید و سیسكامۆسكۆ ئاماده‌بوون
خۆشه‌وى محه‌ممه‌د
رووداو-مۆسكۆ
كۆمه‌ڵێك قوتابى كورد كه بۆ خوێندنى باڵا چوونه‌ته رووسیا به جلى كوردى و ئاڵاى كوردستانه‌وه له یارى نێوان ریال مه‌دریدى ئیسپانى و سیسكامۆى رووسى ئاماده‌بوون.
شه‌وى رابردوو له یارى چوونى قۆناخى 16ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و یانه‌ى سیسكا مۆسكۆى رووسى له یاریگه‌ى دینامۆ ستادیۆم به یه‌ك گه‌یشتن، یانه ئیسپانییه‌كه له رێگه‌ى یاریزانى پروتوگاڵى كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كى 28 تۆڕى یانه رووسییه‌كه‌ى هه‌ژاند، به‌ڵام یاریزانى سوێدى بونتوس ویرنبلوم نه‌یهێشت یانه ئیسپانییه‌كه به گۆڵێك و سێ خاڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه نێو ماڵه‌كه‌ى خۆى و له خوله‌كى 90 تۆڕى گۆڵچى ریاڵ مه‌ریدى هه‌ژاند و یارییه‌كه به گۆڵێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایى هات.


هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ



بۆچوونی خۆت بنووسه