ئەگەر بە خەڵكی بڵێی تەندروستیم باشە زیاتر دەژی
رووداو - Daily mail
زیاتر تەمەن درێژ دەبی ئەگەر بە گەشبینییەوە هەواڵی باری تەندروستی خۆت بە خەڵكی بڵێی كاتێك لێت دەپرسن تەندروستیت چۆنە.
زانایان دەڵێن “هاندانی دەروونی خۆت بەوەی تەندروستیت باشە یارمەتیت دەدا زیاتر بژیت”.
لێكۆڵینەوەیەك ئاشكرای دەكات هەر كەسێك باری تەندروستی خۆی بە باشی نیشانبدات و گەشبین بێت بەرامبەری، كەمتر مەترسی مردنی لەسەرە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی باری تەندروستی خۆیان بە خراپ یان زۆر خراپ وێنا دەكەن.
لێكۆڵەران هەروەها چەند هۆكارێكی دیكەیان لە لێكۆڵینەوەكەدا خستووەتەڕوو كە پەیوەندی بە تەمەن درێژییەوە هەبێت، ئەوانیش دووكەڵ كێشان و نەخۆشییە درێژ خایەنەكان و بەرزی گوشاری خوێنن.
دۆزینەوەكان پێش لێكۆڵینەوەكان كەوتن لەوەی پێشتر پێشنیازیان كردبوو بیركردنەوەی باش هانی چاكبوونەوە دەدات.
لێكۆڵینەوەكە روونیدەكاتەوە لە پیاواندا رێژەی مردن لەوانەی باری تەندروستی خۆیان بە خراپ وێنا دەكەن 3.3 هێندە زیاترە لەوانەی باری تەندروستیان بە زۆر باش وێنا دەكەن، بەڵام لە ئافرەتاندا رێژەكە جیاوازەو رێژەی مردن 1.9 بەرزترە لەوانەی بە خراپ وێنای تەندروستی خۆیان دەكەن.



بۆچوونی خۆت بنووسه