په‌ناخوازێكى كورد له سوێد ده‌مى خۆى ده‌دورێته‌وه
رووداو-سوێد
وه‌ك ناڕه‌زایى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى، په‌ناخوازێكى كورد له وڵاتى سوێد دواى چوارده رۆژ له مانگرتن ده‌مى خۆى دروویه‌وه.
كۆمه‌ڵێك په‌ناخوازی كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه له وڵاتى سوێد ده‌ژین، به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى له‌و وڵاته ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
ئه‌و په‌ناخوازانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن، كه تا دێت ره‌وشى ته‌ندروستیان به‌هۆى مانگرتن له خواردن به‌ره‌و خراپى ده‌چێت "بارودۆخمان له رۆژانی پێشووتر خراپە و چەند کەس لە مانگرتووان لە رێگای نەخۆشخانە دان و یەکێک لەم مانگرتووانە بە ناوی کاک مەجید ئەلیاسی لە نەخۆشخانەیە و بارودۆخی یەکجار خراپە".
وه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا هاتووه "فەرەیدوون ئازەرپوور ئێستا لێوەکانی خۆی درووە و بڕیاری داوە تاوه‌کو لە لایەن ناوه‌ندی په‌نابه‌ری سوێد وڵامێکی گونجاو وه‌رنه‌گرینه‌وه، بەردەوام دەبێ له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ى".
ئازەرپوور وەرزشکارە و تا ئێستا لە زۆر لە کێبەركێکانی وڵاتی سوێد بەشداری کردووە و پلەی بە دەست هێناوە و تەنانەت لە خولێکی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیادا پلەی دووەەمی لە زۆرانبازی ئازاد دا بەدەست هێناوە.
ئه‌م مانگرتووانه له رۆژی 20 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ده‌ستیان به مانگرتن كردوه، له رۆژی حه‌وته‌می مانگرتنه‌كه‌یاندا مانگرتووه‌كان بڕیاریان دا مان له خواردن بگرن، له رۆژی چوارده‌می ئه‌م مانگرتنه‌دا، فه‌ره‌یدوون ئازه‌رپوور لێوه‌كانی خۆی دوریوه‌ته‌وه.



بۆچوونی خۆت بنووسه