هەواڵنامە
Email:
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به‌ كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه‌ بدات؟
مه‌لا كرێكار حه‌زده‌كات بچێته‌ سۆماڵ | تاراوگه‌ | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

مه‌لا كرێكار حه‌زده‌كات بچێته‌ سۆماڵ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image

رووداو- NRK
مه‌لا كرێكار ده‌ڵێ (ئێن. ئار. كه‌ی) به‌ بۆچوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی باشترین كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپایه‌، به‌ڵام ئه‌و دیسانه‌وه‌ ده‌یه‌وێ بچێته‌ سۆماڵ.

بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای دوو ساڵ، مه‌لاكرێكار رێگه‌یدا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ میدیای نۆرویژی. كرێكار رۆژی 15/2/2012  له‌به‌رده‌م دادگای شاری ئۆسلۆ ئاماده‌ ده‌بێ كه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن دژی ئه‌رنا سۆلبێرگ. كرێكار ده‌ڵێ به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كراوه‌ و ده‌شڵێ ئه‌و هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كه‌س نه‌كردووه‌ و، به‌ NRK ده‌ڵێ "یه‌كه‌م، من هه‌ڕه‌شه‌م نه‌كردووه‌ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌. من به‌رپرسیارم به‌رامبه‌ر هه‌ر قسه‌یه‌ك كه‌ كردبێتم، په‌شیمانیش نیم له‌ هۆنراوه‌یه‌ك كه‌ پێش 30 ساڵ نووسیمبێ یان وتارێكم پێش 20 ساڵ خوێندبێته‌وه‌ یان قسه‌یه‌كم كردبێ پێش 20 مانگ."

كرێكار قسه‌كانی سۆلبێرگ به‌ "لێكدانه‌وه‌" نێوده‌بات و ده‌ڵێ كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها بۆچوونی ئه‌وه‌ "داد و یاسا ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌. لێكدانه‌وه‌ی سیاسی لێره‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌پێی یاساكانتان شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "من چاوه‌ڕێده‌كه‌م تاوه‌كو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ روونده‌بێته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ دوای مردنی منه‌، به‌ڵام رۆژێك دێت و ده‌بینن كه‌ كارێكی نایاسایی دژی من ئه‌نجامدراوه‌ و ناعه‌داله‌تی له‌لایه‌ن ئه‌رنا سۆلبێرگه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت."
كارل ئی. هاگن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ من كردووه‌

مه‌لا كرێكار ده‌ڵێ كه‌ كارڵ ئی. هاگن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ژیانی ئه‌و كردووه‌ و ئاماژه‌ ده‌داته‌ ئه‌و گوللانه‌ی به‌ر شوقه‌ی ئه‌و كه‌وتوون له‌ ئۆسلۆ "كارڵ ئی. هاگن كاتێك به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ركرد و گوتی مه‌لا كرێكار تیرۆریسته‌. ئایا ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ژمار ناكرێت؟ ئه‌وه‌نده‌ نه‌مابوو كه‌ ئه‌و ته‌ڵه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌و بمكوژێ."
ئایا راسته‌ نۆرویژییه‌كان حسابێكی بانكییان كردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌كرێگرتنی بكوژێك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار بكوژێ؟ ئه‌و ده‌ڵی ئه‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ته‌رككردووه‌ بۆ پاراستنی خۆی. ئه‌وه‌ گوناحی سیاسه‌تڤان و میدیای نۆرویژییه‌ "هه‌ڵبه‌ت من ناتوانم به‌ته‌نیا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌. چونكه‌ میدیا ره‌وشی ده‌ۆروپشتی منی ژه‌هراویكردووه‌. من به‌ ته‌نیام و هیچ پشتیوانێكم نییه‌، هیچ وڵاتێك نییه‌ به‌رگریم لێبكات"، مه‌لاكرێكار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "من پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كه‌م كه‌ ژیانم له‌ زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌دان خراپتربێ، چونكه‌ كێشه‌كه‌ سیاسییه‌".

حه‌زده‌كات سه‌فه‌ری سۆماڵ بكات
كرێكار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نۆرویژ له‌ حاڵه‌تی شه‌ڕدایه‌ له‌ دژی ئیسلام، به‌ڵام رێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی ده‌گرێ "رۆژئاوا تائێستا له‌ حاله‌تی شه‌ڕدایه‌ دژی ئیسلام و به‌هاكانمان كه‌ نۆرویژیش به‌شێكه‌ له‌ رۆژئاوا. من دژی رۆژئاوا نیم، به‌ڵام رۆژئاوا دژی منه‌". مه‌لاكرێكار درێژه‌ به‌ قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ "من هیچ شتێكی خراپ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژیدا به‌دیناكه‌م. ئه‌وه‌ سیاسه‌ت، سیاسه‌تڤان و میدیای نۆرویژییه‌ كه‌ من ره‌خنه‌یان لێده‌گرم. كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی باشترین كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌ورووپا. ئه‌و نۆرویژییانه‌ی كه‌ رێزم ده‌گرن ژماره‌یان زیاتره‌ له‌وانه‌ی ره‌خنه‌م لێده‌گرن له‌نێو ده‌زگاكانی میدیادا."

مه‌لا كرێكار حه‌زناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق ، ئێستاش له‌ كوشتن، زیندانكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ترسێ و له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێ "ئه‌وێ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خراپتره‌، عێراق وڵات نییه‌. داگیركاری هه‌موو شتێكی ده‌وڵه‌تی تێكداوه‌". ئه‌و هه‌روه‌ها خۆزگه‌ ده‌خوازێ كه‌ "من ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كم هه‌بووایه‌ ئه‌وه‌ به‌یانی سه‌فه‌رم ده‌كرد. من ئاواته‌خوازم بتوانم سه‌فه‌ری سۆماڵ بكه‌م و ئه‌وان فێری زمانی عه‌ره‌بی بكه‌م. ده‌مه‌وێ به‌ ئازادی، سه‌ربه‌رزی و به‌ رێزه‌وه‌ بژیم، نه‌ك به‌هۆی شتێكه‌وه‌ زیندانی بكرێم."

مه‌لا كرێكار:-
- ناوی ته‌واو: فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌ددین.
-كوردی باكووری عێراق: له‌دایكبووی 7ی ته‌مموزی 1956.
-مه‌لا و سه‌رۆكی پێشووی گه‌ریلاكان بووه‌ له‌ باكووری عێراق.
-له‌ ساڵی 1991 وه‌كو په‌نابه‌ر هاتووه‌ نۆرویژ.
-سه‌رۆكایه‌تی گرووپی تیرۆریستیی ئه‌نسارولئیسلامی كوردی كردووه‌.
-له‌ نێوان ساڵانی 2002- 2003دا له‌ هۆله‌ندا زیندانی كرابوو به‌ تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی.
-له‌ ساڵی 2003 له‌ نۆرویژ دوورخرایه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌و وڵاته‌ ده‌ژی.
-له‌ ساڵی 2006 له‌ لیستی فه‌رمیی حكومه‌تی ئه‌مریكادا وه‌كو تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌.
-نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مه‌لا كرێكاریان خستووه‌ نێو لیستی پشتگیره‌ چالاكه‌كانی رێكخراوی القاعیده‌.
-له‌ 25 كانوونی دووهه‌می 2010دا زاوای كرێكار (مێردی كچی) برینداركراوه‌ به‌ ده‌سترێژیی گولـله‌ له‌ كاتی هێرشكردنی سه‌ر ماڵی مه‌لا كرێكاردا. كرێكار دوای ئه‌م هێرشه‌ چووه‌ خانوویه‌كی دیكه‌ و وتوویه‌تی كه‌ ئه‌و پێویستی به‌ حیمایه‌ی پۆلیس نییه‌.

ژێده‌ر: لێكسیكۆنی گه‌وره‌ی نۆرویژی، ویكیپێدیا، (NRK)

 

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (13 بۆچوون):

shaida له 09/03/2012 16:48:46
avatar
ewa agar rastakan ,,ba peshawakantan yeketyw party,tawaneky bsarda rastbkrdayataw,,min nalem am kabraya be tawana,balam daprsm la harkas la ewa agar hatw kasek hershy krda sartana ba 4akw tfang ewa 4on walam adanawa,,.ewa har wakw away ka hi4 nabinn ,,qsay kasytr dwbara akanawa,dabe mrov ba terwanineky waqyana lashtany dawrwbar brwann,,ya kaky barez ,,xo yeketyw party sh zoryan xweny gangy kurd dabakwsht ,bo ba nawy awan xwent bir nayatwa,,,dilnyabn kamin klayngry aw nim,,balam ama rastya,.
Thumbs Up Thumbs Down
-1
mrovipashew له 27/02/2012 19:43:34
avatar
هه رکات ناوی ئه و کابرایه ده بیسم خون و کوشتن و که له ویشکیم وه بیر ده ته وه ئه و هه ر بو سومال باشه
Thumbs Up Thumbs Down
-1
ساکار له 27/02/2012 12:06:24
avatar
وش که‌ چه‌ند شریننه‌
Thumbs Up Thumbs Down
3
ره‌شید له 24/02/2012 15:00:59
avatar
وه‌ک فیرعه‌ون وایه‌
Thumbs Up Thumbs Down
3
azad له 24/02/2012 09:28:12
avatar
مه لاكريكار كه سيكى به زى و دوراو به جيماو سه رليشيواوه هوكارى فيتنه و ئاشوبو به شيك بوه كيشه كانى ئه م ولاته بويه هيوادارم حكومه تى هه ريم وه رينه كريته وه
Thumbs Up Thumbs Down
1
fryad له 23/02/2012 21:01:39
avatar
کریکار خوت هه‌ر به‌ روخوش و چاو به‌خه‌نده‌ پیشان بده‌ی تو هه‌ر درنده‌و مروڤ خوری هیچ له‌ تیروانینی به‌رامبه‌ره‌که‌ت ناگورێ
Thumbs Up Thumbs Down
2
حه‌سه‌ن له 23/02/2012 14:36:04
avatar
من نازانم به‌لام زور رونه‌ که‌ ئه‌م کابرایه‌ ته‌واو تێک چووه‌ ئه‌گه‌ر تیبینی قسه‌کانی بکه‌ن ئه‌لێت ده‌مه‌وی سه‌فه‌ری سۆماڵ بكه‌م و ئه‌وان فێری زمانی عه‌ره‌بی بکه‌م ، من لێره‌وه‌ ئه‌لیم خو من نویژ ئه‌که‌م قورئانیش ئه‌خوینم به‌لام عه‌ره‌بی نازانم و پێویستیشم پێ نییه ، که‌ خوای گه‌وره‌ سومالیه‌کان داوته‌ دونیا به‌ زمانی سومالی قسه‌یان ده‌کرد نه‌ک عه‌ره‌بی ،ئه‌گه‌ر خوا ویستبوی ئه‌وا له‌ ته‌نیشت عه‌ربه‌کانن ئه‌ێانکرده‌ عه‌ره‌ب ، تورکه‌کان له‌ هه‌زار که‌س باوه‌رناکه‌م یه‌ک که‌س به‌ته‌واوی عه‌ره‌بی بزانی شوکر بو خوا که‌ ئه‌و عه‌قله‌ی داوته‌ ده‌وله‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ءێستا تورکیا رابه‌رایه‌تی هه‌موو عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌کات. ماموستا کرێکار ده‌بوایه‌ فتوایکی ده‌ر بکردبوایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌ یارمه‌تی سومال نه‌دات دینی نوقسانه‌ که‌ چی ده‌یه‌وی بچیت بو سومال ئه‌و شته‌ی که‌له‌ خوایه‌وه‌ بویان ماوته‌وه‌ لێان بسینیت ‌
Thumbs Up Thumbs Down
2
Azad له 23/02/2012 13:43:53
avatar
برۆ مه‌لا برۆ... ه‌گه‌ر سۆمال نه‌بێ برۆ بۆ عه‌ره‌بستان یا پاکستان یا بانگلادێش یاخود اشکه‌وتی تۆره‌بۆره‌.. روت ره‌ش بێ مه‌لای ساخته‌چی..
Thumbs Up Thumbs Down
1
Azad له 22/02/2012 19:11:16
avatar
Aw aw birrwa bo somall
Thumbs Up Thumbs Down
5
karlos له 22/02/2012 18:41:35
avatar
ئه‌م تیرۆرسته‌ له‌وباوڕه‌دام له‌سۆماڵیش جێی نابێته‌وه‌ ئه‌ونه‌ گوناهبارو گڵاوه‌،دینی ئیسلامی بۆ کاری سیاسی خۆی به‌کار هێناوه‌،به‌نه‌عله‌ت بێ،
Thumbs Up Thumbs Down
8
هوشه‌نگ له 22/02/2012 14:33:28
avatar
به‌خوای سومال جێخویتی،هه‌ر ئه‌و خه‌لکه‌ پاشکه‌وتویه‌ی سومال ئه‌گه‌ر پشتگیری بکه‌ن نه‌وه‌ک له‌ سه‌ر گوره‌پانی ئه‌م جیهانه‌ کریکار که‌سی بو خوی نه‌هیشتوته‌وه‌، بابروات له‌ویش خه‌لکه‌ به‌خوی په‌ریشان بووه‌ وه‌ کریکاریش ده‌ست ئه‌دات به‌ فتوه‌کانێ وه‌ خه‌لکه‌که‌ ئه‌و هینده‌ی تر ده‌ربه‌ده‌ر و په‌ریشان ده‌بن
Thumbs Up Thumbs Down
6
simko له 22/02/2012 13:52:53
avatar
ئه‌م درۆ کردنه‌ چییه‌ که‌ مه‌لا کرێکار حه‌ز ده‌کات بچێته‌ سۆمال ئه‌گه‌ر ڕاستی بکردایه‌ نه‌ده‌چووه‌ نه‌رویج له‌سه‌ره‌تایا ..
بڕوام وایه‌ مه‌لا کرێکارو هه‌موو ئیسلامیه‌کانی دونیاش ئه‌وروپایان به‌قه‌ده‌ر به‌هه‌شت پێ خۆشه‌ له‌کاتێکیشدا که‌ باسی ڵاتانی خۆیان و باسی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که ن هه‌موی درۆو ده‌له‌سه‌یه‌و ته‌نها خه‌لک گه‌وجاندن ئه‌که‌ن...
باشه‌ خۆ خه‌ڵکی ئه‌وروپا نه‌یان ناردووه‌ به‌ شوێنیاندا تا بڕۆن بۆ لایان ئه‌وه‌ ئیسلامیه‌کانن که‌ هاتونو وه‌ک کۆیله‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان پێ بدرێت...ئه‌گه‌ر مه‌لا کرێکار نه‌رویجی له‌ به‌هه‌شت پێ پیرۆزترو خۆشتر نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان جیهادی ده‌کرد نه‌ده‌چوه‌ ئه‌وروپا به‌خیو ماڵومناڵیه‌وه‌
Thumbs Up Thumbs Down
10
sewsen له 22/02/2012 09:28:40
avatar
ewey mn xoyndnewe bo em terroste dekm xraptrin mrovi kurdistane
Thumbs Up Thumbs Down
7
سه‌رجه‌م: 13 | ئه‌نجامه‌کان: 1 - 13

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
2.50