ژماره 132ى رۆژنامه‌ى (رووداو) چاپى ئه‌وروپا كه‌وته بازاڕه‌وه
رووداو- ئه‌ڵمانیا
ژماره‌یه‌كى تازه‌ى (رووداو) چاپى ئه‌وروپا كه‌وته بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى Rudaw Mwdia GmbH له شارى كۆلنى ئه‌ڵمانیا له رۆژانى پێنج شه‌ممه ده‌رده‌چێ.
له ژماره‌ى 132ى رۆژنامه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌رى هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و سه‌رنجراكێش بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش:
* پارتێكى نوێ له كه‌ركووك داده‌مه‌زرێت.. كه‌ركووك شه‌ره‌فیانه‌و سه‌ركردایه‌تى كاتی‌یان هه‌یه.
* پیاوانى تاراوگه‌نشین، له ئه‌وروپاوه ده‌ڕۆنه‌وه‌و له كوردستان ژنى دووه‌م ماره ده‌كه‌ن.
* جله‌كانى په‌رى ده‌گه‌نه پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
* له باشوورى كوردستان، ئایفۆن نێربازى زیاد كردووه.
* ئۆپۆزیسیۆن: حكومه‌ت به پاكێجه‌كانى ئێمه سه‌رده‌كه‌وێت.
* نووسه‌رێكى رۆژئاوایى: ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى بۆچییه؟
* جه‌لال تاڵه‌بانى‌و نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندى به جه‌لالى ساماغاوه ده‌كه‌ن.
* له‌ساڵى 2010دا 30 كچ له شارى له‌نده‌ن به‌زۆر به‌شوو دراون.
* موعین گۆرانییه‌كى كوردى تۆمار كرد.
* %71ى قوربانیانى تودوتیژى سێكسى له هه‌ولێر كچن.
كوردانى دیاسپۆرا ده‌توانن ببنه ئابۆنه‌دارى (رووداو) ژماره‌ى تازه‌ى رۆژنامه‌كه به‌ده‌ستبێنن له رێگه‌ى ئه‌و ژماره بانكیانه‌ى له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه و وێبسایتى رۆژنامه‌كه WWW.RUDAW.EU یان WWW.RUDAW.NET.
هه‌روه‌ها خوێنه‌رانى (رووداو) چاپى ئه‌وروپا به كڕینى 5 ژماره‌و كۆكردنه‌وه‌ى 5 كۆبۆنى كێبڕكێ، چانسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ناویان بچێته تیر و پشكى كێبڕكێى (رووداو) بلیتێكى فڕۆكه قازانج بكه‌ن و سه‌فه‌رێك به خۆڕایى بۆ كوردستان بكه‌ن. به‌هیواى به‌ختێكى باش بۆ خوێنه‌رانى رووداو.



بۆچوونی خۆت بنووسه