به‌شه‌کان
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه بدات؟
دوو ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوایی له سوریادا ده‌کوژرێن
رووداو-VOA له ئه‌نجامى تۆپـبارانكردنى شـاری حومس له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دوو ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوایی کوژران و هاوکات چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕووسیای هاوپه‌یمانی حکومه‌تی سوریاش پـشـتیوانی له داوای ره‌وانه‌کردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ شـاره‌که ده‌که‌ن. چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی تۆپـبارانی هێزه‌کانی حکومه‌ت خانم ماری کۆڵڤن ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی که بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی کاری ده‌کرد و وێنه‌گری فه‌ڕه‌نسی ڕیمی ئۆشلیک و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 13 که‌سی دیکه له شاری حومس کوژران. ده‌شڵێن چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێـکی دیکه‌ش برینداربوون. ئالان ژووپـپێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا پـرسه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌س‌وکاری ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه کرد و گوتی هه‌تا دێت ڕه‌وشی ناو سوریا خراپـتر ده‌بێت، خوازیاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سـازبکرێت و تێیدا هه‌نگاوێـک به ئاڕاسته‌ی ده‌رکردنی بڕیارێـکی ئاشـتیخوازانه بۆ قه‌یرانه‌که بنرێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ



بۆچوونی خۆت بنووسه