ڕێـکخراوی HRW سووریا به ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵان تاوانبار ده‌کات
رووداو- VOA
گرووپێکی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌مان له به‌رده‌ستدایه كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سووریا منداڵانی ته‌مه‌ن 13 ساڵانیان ده‌ستگیرکردووه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان داون.
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW دوێنێ له راپۆرتێکیدا 12 حاڵه‌تی گرتنى منداڵان له گرتووخانه‌کانی سووریادا تۆمار كردووه كه‌وا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن، راشیده‌گه‌یه‌نن "چه‌ندین منداڵی دیکه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
به‌پێى راپۆرته‌که‌ی گرووپی چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ "زیاتر له 100 که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کرابوون‌و زیاندانى كراون، كه باسیشیان له‌وه ده‌كرد رۆژانه ئه‌شکه‌نجه‌دان له گرتووخانانه‌كاندا پیاده ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به بچووكترین منداڵى ده‌ستگیرکراویش".
له راپۆرته‌كه‌ى گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هاتووه "ئه‌و منداڵانه‌ی نێو گرتووخانه‌کانی حکومه‌تی سووریا له زیندانی تاکه که‌سیدا داده‌نرێن‌و لێیان ده‌درێت‌و کاره‌بایان لێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش به که‌له‌پچه‌کانیان هه‌ڵیان ده‌واسن‌و به جگه‌ره داخیان ده‌که‌ن".
گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌كات، داوا له حکومه‌تی سووریا بکات سه‌رجه‌م پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی هاووڵاتیانی سووری رابگرێت‌و هاوکاری لێکۆڵه‌ره‌وان‌و چاودێرانی نێونه‌ته‌وییش بکات.



بۆچوونی خۆت بنووسه