هەواڵنامە
Email:
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به‌ كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه‌ بدات؟
جموجۆڵى بازرگانى له‌ مه‌رزى حاجى ئۆمه‌ران به‌ڕێژه‌ی 25% كه‌مى كردووه‌ | راپۆرته‌ هه‌واڵ | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

جموجۆڵى بازرگانى له‌ مه‌رزى حاجى ئۆمه‌ران به‌ڕێژه‌ی 25% كه‌مى كردووه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image

 

رووداونێت-حاجى ئۆمه‌ران

به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى گومرگى حاجى ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد به‌هۆى هاتنى كه‌ره‌سته‌ و ئامێرى بیناسازى و كاره‌با له‌ وڵاتانى دیكه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌ڵمانیا و توركیا هاورده‌كردنى كاڵا و شمه‌كى ئێرانی كه‌مى كردووه‌.

ده‌رسیم ته‌حسین به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى گومرگى حاجى ئۆمه‌ران به‌(رووداونێت)ى راگه‌یاند "ساڵى رابردوو رۆژانه‌ 250 بارهه‌ڵگر كاڵا و شمه‌كیان له‌ خاڵى سنوورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 150-200 بارهه‌ڵگر دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى هاتنى كه‌ره‌سته‌ و ئامێرى بیناسازى و كاره‌بایی له‌ وڵاتانى دیكه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌ڵمانیا و توركیا".

گوتیشى "ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و توركیا هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن جۆر و پێكهاته‌یان زۆر باشتره‌ له‌ هى ئێران".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه‌ رۆژانه‌ كۆمپانیاكانى بیانى پێشانگه‌ى تایبه‌ت به‌بیناسازى له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیا و بازرگانانى ناوه‌خۆى هه‌رێم پرۆتۆكۆڵى تازه‌ واژۆ ده‌كه‌ن و زیاتر گرنگى به‌كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لى وڵاتى ئه‌ڵمانیا و توركیا ده‌ده‌ن نه‌وه‌ك وڵاتى ئێران.

مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى نیسانى 2008 به‌ڕه‌سمى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران ناسێندرا، رۆژانه‌ چه‌ندین بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل دێننه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ بریتین له‌ پێداویستى بیناسازى، ئاسن، پۆشاك و كه‌ره‌سته‌ى پلاستیك و خوارده‌مه‌نى.


 

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

سه‌رجه‌م: | ئه‌نجامه‌کان:

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
5.00