كۆمسیۆن خشته‌ى كاره‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى كوردستان راگه‌یاند
رووداو-هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، خشته‌ى كاره‌كانى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان په‌سندكرد ، ئه‌مرۆ 22/2/2012 له شارى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووى ئه‌و خشته‌یه بۆ نوێنه‌رانى 26 قه‌واره‌ى سیاسی، كه پێشتر به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردبوو به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى قادر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ندرێن محه‌ممه‌د ساڵح به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا ، ته‌واوى خشته‌ى كاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌ندرا.
عه‌لى قادر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى خشته‌ى كاره‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان په‌سندكرا ، له 15/2 ده‌ستمان به‌كاره‌كان كردووه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌باشمانزانى خشته‌كه بخه‌ینه به‌رده‌ست نوێنه‌رانى قه‌واره سیاسیه‌كان".
لای خۆیه‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕای گه‌یاند" ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات له‌هه‌ر شارێك پێویست ناوی له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و شاره هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆ ئاماده‌كاریه‌كان ئێمه ده‌ست به چوار هه‌نگاو ده‌كه‌ین، سه‌یری تۆماره‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان گۆڕیوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیاندا نه‌ماون و ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمار نه‌كراوه و چه‌ند كه‌سی تازه ده‌توانێت به‌شداری ده‌نگدان بكات.
خشته‌ى كاره‌كانى كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزكان:
- سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو فه‌رمانبه‌رانى كۆمیسیۆن ده‌ستبه‌كارده‌بن
- ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌و و رێوشێوێنه‌كانى په‌سندكردنى قه‌واره سیاسیه‌كانى و هاوپه‌یمانى له 3ى ئایار ته‌واو ده‌بێت و بڵاوده‌كرێته‌وه
- له 6/5 تا 26/5 تۆماركردنى قه‌واره سیاسیه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
- له 7/5 متمانه به‌خشین به بریكارى قه‌واره‌ى سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ چاودێرانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن.
- له 16/5 تا 20/5 بۆ هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌نێوان قه‌واره سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه.
- له 20/5 تاوه‌كو 15/6 پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانه
- تۆماركردنى كاندیده‌كانى قه‌واره سیاسییه كان له 3/6 تا 8/6 ده‌بێت.
- ژماره به‌خشین به قه‌واره سیاسیه‌كان له 5ى ته‌مموز ده‌بى.
- هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له رۆژى 10/9 ده‌ستپێده‌كات تا رۆژى 48 كاژێر پێش هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێ
- 24/9 رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ته.
- ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له 1/10 راده‌گه‌یه‌نرێن
- 10/10 ئه‌نجامى كۆتایی دواى وه‌رگرتنى تانه و ساڵاكانى قه‌واره سیاسیه‌كان راده‌یه‌گه‌نرێت
- له 30/10 ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێ.



بۆچوونی خۆت بنووسه