خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێی یازده‌مین لۆتۆی (رووداوی وه‌رزشی) ئاشكرا كران
رووداو -هه‌ولێر
خه‌ڵاته‌كانى یازده‌مین پێشبڕكێى لۆتۆى (رووداوى وه‌رزشى) ئاشكرا كران، كه بریتین له پێنج خه‌ڵاتى جۆراوجۆر.
خه‌ڵاتى یه‌كه‌م كه بریتییه له ئامێرێكى كاره‌بایى راكردنى وه‌رزشى، بۆ په‌یوه‌ند كۆچه‌ر ئه‌نوه‌ر ده‌رچوو، له گه‌ڕه‌كى ئابڵاغى شارى سلێمانى. خه‌ڵاتى دووه‌م كه ته‌له‌فزیۆنێكى LCD گروندك پلازمایه بۆ رێبوار رزگار خواره‌حم ده‌رچوو له شارى سلێمانى. هه‌روه‌ها ئیسماعیل به‌حرى قادر، له شارۆچكه‌ى كۆیه بووه خاوه‌نى خاوه‌نى خه‌ڵاتى سێیه‌م، كه بریتییه له لاپتۆپێك، خه‌ڵاتى چواره‌میش كه هه‌ر لاپتۆپێكه بۆ رۆكان بورهان ئه‌حمه‌د ده‌رچوو. دوایین خه‌ڵاتیش كه مۆبایلێكى جۆرى نۆكیایه بۆ ئه‌یوب شه‌ریف ده‌رچوو له سۆران.
ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته خاوه‌نى ئه‌و پێنج خه‌ڵاته، (رووداو) په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كانیان.



بۆچوونی خۆت بنووسه