خه‌رجییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌مریكا 2 ملیۆن دۆلاره
رووداو- السومریة
به‌پێ به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی كه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌رچووه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای 2 ملیۆن دۆلاری كردووه بۆ خه‌رجیه‌كانى گه‌شته‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و تێیدا هاتووه له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕال بفه‌رموون بۆ خه‌رجكردنی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كه ده‌كاته دوو ملیار‌و 400 ملیۆن دیناری عێراقى، ئه‌و پاره‌یه‌ش ره‌وانه‌ی حیسابی ژماره (3060) له بانكی رافیده‌ین لقی مه‌نسور بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی خه‌رجی سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌رێزیان بۆ وڵاتی ئه‌مریكا".
ئه‌و فه‌رمانه له 11/9/2011 ده‌رچووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی عێراق كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو) جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال به‌ره‌و نیویۆرك به‌رێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له خوولی 66مى، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نێوده‌وڵه‌تی، كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌و بڕیاریشه گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
بڕیاریشه تاڵه‌بانى دواى ئه‌و خووله له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیكولا ساركوزی‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه ده‌وڵه‌تانی دنیا كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام بدات.




بۆچوونی خۆت بنووسه