مایکرۆسۆفت زمانی کوردی بۆ ویندۆز 8 زیاد دەکات
رووداو-ماڵپهڕى مایكرۆسۆفت
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ویندۆز ڕایگەیاند سیستەمە نوێیەکەی بەناوی ویندۆز ٨ کە ماوەی چەند مانگێکە کەوتووةتە بازاڕ ١٠٩ زمان لە خۆ دەگرێت، لەوانە ١٤ زمانی نوێن کە زمانێ کوردیش یەکێکە لەو زمانە نوێیانە کە زیاد کراون.
لە ڕاپۆرتێکدا لە مالپەڕی Windows 8 beta هاتووە دوای ئەوەی سیستەمی (ویندۆز ٧) ٩٥ زمانی جیاوازی تێدا بوو، لە سیستەمی نوێدا جگە لە ٩٥ زمانە کۆنەکە بڕیاردرا بە زیادکردنی ١٤ زمانی نوێ بۆ سیستەمی ویندۆز ٨.
ئەو ١٤ زمانەی لە سیستەمی ویندۆز ٨ زیاد کراون ئەمانەن: زمانی کوردی(عیراق)، ئینگلیزی بۆ بریتانیا، بەنجابی(پاکستان)، سیندی(پاکستان)، ئویگور(کۆماری چینی میللی)، بیلاڕووسی(ڕووسیای سپی)، کینیارواندی(ڕواندا)، تیگرینیا(ئەسیوبیا)، تاجیک(تاجەکستان)، وولوف(سەنیگال)، کیچی(گواتیمالا)، گایلکی سکۆتلەندی(شانشینی یەکگرتوو)، چیرۆکیی (ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئهمریكا)، ڤالانسیان (ئیسپانیا).



بۆچوونی خۆت بنووسه