هەواڵنامە
Email:
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به‌ كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه‌ بدات؟
باڵەخانەیەك دەسووتێ و 280 هەزار دۆلار زیانی پێدەكەوێت | هه‌واڵ | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

باڵەخانەیەك دەسووتێ و 280 هەزار دۆلار زیانی پێدەكەوێت

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image سووتانی باڵەخانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە (فۆتۆ: رووداو)

بارزان محەممەد
رووداو- هەولێر

كاژێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/2/2012 لەگەڕەكی مەنتكاوەی شاری هەولێر لەسەر شەقامی 100 مەتری باڵەخانەیەك سووتا، كە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، بەڵام 280 هەزار دۆلار زیانی ماڵی لێكەوتەوە.
باڵەخانەی (بەرزی) كە دەكەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری كە ژێرەوەی مۆبیلیات بوو، لە سەرەوەشی بەشە ناوخۆیی كچانی ژمارە (1) بوو و نزیكەی 300 قوتابی لەو بەشە ناوخۆییە نیشتەجێن، ئاگری تێبەربوو و سووتا. شێخ كافی عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی هەولێر لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "كاژێر 3ی ئێوارە ئاگاداركراینەوە بەبوونی ئاگرێك لەباڵەخانەی (بەرزی) و دەستبەجێ تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و ئاگرەكەیان كوژاندەوە، بەڵام تائێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیارنییەو لە لێكۆڵینەوەداین". ناوبراو گوتیشی "خۆشبەختانە هیچ بریندارێكمان نییەو كەسیش گیانی لە دەستنەداوە".
عەبدولقادر ئیسماعیل، 56 ساڵ، كە لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە لەلای ئەو باڵەخانەیە بوو، گوتی "هەندێك قەنەفە لەدەرەوەی باڵەخانەكە دانرابوون، بینیم ئاگرێك لەنێو قەنەفەكان بەرزبووەوە، هێواش هێواش ئاگرەكە گەورە بوو، هاوارم كرد خەڵك كۆبوونەوە، تەلەفۆنمان بۆ ئاگركوژێنەوە كرد، بەڵام ئاگرەكە زۆر بە خێرایی پەرەی سەند، تا دواجار گەیشتە (محویلە) بگۆڕی باڵەخانەكە لە نزیك ئاگرەكە بوو، دواتر كارەبا شۆرتی كردوو ئاگرەكە گەورەتر بوو".
لە بارەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە، ئەو هاووڵاتییە گوتی "بە تەواوی نازانم چی بوو، بەڵام رەنگە قوتابییەكان جگەرەیان كێشابێ و جگەرەكەیان لە پەنجەرە فڕێدابێ و كەوتووەتە سەر قەنەفەكان و ئاگری گرتووە". خاوەنی باڵەخانەكە زیانەكانی ئەو باڵەخانەیە بە 280 هەزار دۆلار دەخەملێنێ.
یەكێك لە قوتابییە كچەكانی ئەو بەشە ناوخۆییە گوتی "ئەو ئاگرە بە شۆرتی كارەبا روویداوەو، هیچ جگەرە نەبووە چونكە ئێمە لەو بەشە ناوخۆییە كچی جگەرەكێشمان نییە". گوتیشی "ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی پشووەو بەیانیش پشووە، نزیكەی 30 قوتابی لەو بەشە ناوخۆییە ماونەتەوەو ئەوانی دیكە هەموویان چوونەتەوە".

 

 

 

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

سه‌رجه‌م: | ئه‌نجامه‌کان:

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
5.00