به ڤیدیۆ: ئەو کوردەی پێلاوی گرتە ئەردۆگان دەیەوێ بگەڕێتەوە سوریا
رووداو-ئیسپانیا
ڕۆژنامەی ئەل-پایسی ئیسپانی ڕایگەیاند کوردێکی سوریا بەناوی هۆکمان جومعە، كه ئێستا لە بەندیخانەیە بە تاوانى ئهوهى پێڵاوهكانى گرتبووه ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، دهیهوێ دوای ئازاد بوونی لە بەندیخانە بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
جومعە دوو ساڵی لە زیندان بەسەربرد دوای ئەوەی پێلاوەکەی هاویشتە ئەردۆگان لە شاری سڤیلیە لە ئیسپانیا، لەوانەیە ساڵی داهاتوو ئازاد بکرێت.
جومعە لە کاتی دادگاییکردنەکەی داوای کردبوو کە نەیگەڕیننەوە بۆ سوریا، بەڵام ئەو ئێستا دەیەوێ و لە پلانیدایە دوای ئازادکردنی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، هەرچەندە ڕەوشی سوریا بەرەو خراپی دەڕوات.
رۆژنامه ئیسپانییهكه نووسیویهتى سزای زیندانی کردنی جومعە گونجاو نەبوو کاتێ بەراورد کرا بە کەیسی مونتەزەر زەیدی، کە بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی کرا بەهۆی هاویشتنی پێلاوەکەی بە رووى جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵام "یاسایی بوو".
و:بهختیار گۆران



dasttan khosh.
بۆچوونی خۆت بنووسه