له مانگى رابردوودا 20 سه‌ربازى تورك كوژراون
بورهان ناوپردانى
رووداونێت-بنارى قه‌ندیل
وێڕاى ئه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له ته‌ممووزی رابردووه‌وه ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاندووه، به‌ڵام سوپاى تورك به‌رده‌وامبووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، به‌م هۆیه‌وه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا 13 گه‌ریلای په‌كه‌كه و 20 سه‌ربازی تورك كوژراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رده‌وامیدان به‌ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپا تورك، نیگه‌رانى زۆری په‌كه‌كه و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى توركیاشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داواكاری زۆر بۆ حكومه‌تى توركیا به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌پێناو قبووڵكردنی ئاگربه‌ستی په‌كه‌كه.
به‌پێى ئامارێكى كۆما جڤاكێن كوردستان، كه كۆپیه‌كى بۆ (رووداونێت) نێردراوه، له مانگى سێپته‌مبه‌رى رابردوودا سوپاى تورك 24 كرده‌ى سه‌ربازى دژی گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ 41 هێرشى تۆپباران، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى 6 هێرشى ئاسمانى دژ به‌گه‌ریلاكان.



بۆچوونی خۆت بنووسه