به‌شه‌کان
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه بدات؟
له شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا 4 كه‌س كوژران و 30 كه‌سیش برینداربوون
رووداو-ئاگرى
له شارى ئاگرى باكوورى كوردستان شه‌رێك له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س كوژران و 30 كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌و شه‌ڕه ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌كى یوزن جویله‌ى ئاگرى له‌سه‌ر كێشه‌ى چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ك روویدا، له‌و شه‌ڕه‌دا كه چه‌كى تێدا به‌كارهاتووه، له ئه‌نجامدا 4 كه‌س كوژران و 30 كه‌سیش برینداربوون، دواتر برینداره‌كان گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه.
دواى شه‌ڕه‌كه هێزێكى زۆرى پۆلیس گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه، كه‌سوكارى برینداره‌كانیش له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه چاوه‌ڕێى دوا هه‌واڵى برینداره‌كانن، هێشتا بارودۆخه‌كه به ته‌واوى كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌و ئاڵۆزى به‌رده‌وامه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ



بۆچوونی خۆت بنووسه