دوو هه‌فته‌یه محەممەد سەدیق کەبوودوەند لە زینداندا مانی گرتووە
رووداو-رۆژهەڵات تایمز
دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کوڕەکەی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیەکی ئەستەم لە دۆخێکی نالەبار دایە و هاوکات بەرپرسانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئامادە نەبوون رێگای پێ بدەن تا لە نیزیکەوە چاوی بە کوڕەکەی بکەوێ، محەممەد سەدیقی کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ دەربڕینی نارەزایەتی سەبارەت بەو بارودۆخە لە زیندان دا مانی لە خواردن گرت.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرام لەو ماوەیەدا مۆڵەتی سەردان و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لەگەڵ ناوبراویان لێ زەوت کردووه. ئەوەش بووه‌تە هۆی ئەوە کە بە دوای مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند، تا ئیستا زانیاریەک لە بارودۆخی جەستەیی ناوبراو نییە و نیگەرانی زیاتری چاودێرانی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتووه‌تەوە.
كه‌بودوه‌ند، كه ماوه‌ى رابردوو نه‌خۆشى ته‌نگى پێهه‌ڵچنیوو، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى زیندانى ئێوینى تاران رێگه‌ى پێنه‌درا له ده‌ره‌وه‌ى زێندان چاره‌سه‌ر بكرێ.
محه‌ممه‌د سه‌عید كه‌بودوه‌ند كه‌بودوه‌ند له ساڵى 2007 له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراوه به سێ دۆسیه‌ى جیاواز كه تۆمه‌تى "دژایه‌تیكردنى ئاسایشى ده‌وڵه‌ت"، به‌هۆى دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كه‌یه‌وه و "به‌لارێدابردنى راى گشتى"، به‌هۆى كاره رۆژنامه‌وانه‌كانییه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێك ده‌رباره‌ى پێشێلكردنى مافه‌كانى ژنان له ئێران" به 11 ساڵ زیندانیكردن حوكم دراوه‌و ئێستا له زیندانى ئه‌وینى تارانه.



بۆچوونی خۆت بنووسه