هەواڵنامە
Email:
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به‌ كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه‌ بدات؟
شاندێكى BDP گفتوگۆ له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌كه‌ن | كوردستانی | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

شاندێكى BDP گفتوگۆ له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌كه‌ن

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image

رووداو- هه‌ولێر
شاندێكى پارتى ئاشتى و دیموكراتى له‌ سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێشهاته‌ سیاسییه‌كان كرد.

ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى توركیا سه‌ر به‌ پارتى ئاشتى‌و دیموكراتى BDP كه‌ له‌ (ملكیه‌ بیرتانه‌ و موراد بۆزلاك و ئۆزدال ئۆجه‌ر) پێكهاتبوون سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ د. كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان‌و شاندى پێشوازیكار كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسی ناوچه‌كه‌یان به‌ رەهەندی جیاجیاوە كراو د.كه‌مال كه‌ركووكى گوتى "ئومێده‌وارین كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌ رێگه‌ى ئاشتى و دیالۆگ چاره‌سه‌رى دیموكراسییانه‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه‌، چونكه پەنا بردن بۆ‌ توند‌وتیژى‌و به‌كارهێنانى چه‌ك رێگای چارەسەرکردنی کێشەکان نییە‌و پێویستە گشت پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی تورکیا هەوڵەکانیان بۆ تەبەننی کردنی رێگەچارەی ئاشتیانە بخەنە گەڕ".

شانده‌كه‌ى BDP سوپاسى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى تێکڕای پارت و گرووپ‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیەكان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لایەنە سیاسییەکانی هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر ساز ده‌كرێت‌و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ یه‌كڕیزى كورد".

جگه‌له‌وه‌ش BDP پرسی چۆنیه‌تى ئاماده‌كاریه‌كانى كۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى كوردى كرد‌و باسین له‌ كاره‌كانى کۆنگرە نیشتیمانییەكه‌ش كرد.

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

سه‌رجه‌م: | ئه‌نجامه‌کان:

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
4.50