له هه‌ولێرشوفێرێك ده‌كوژرێ و ئۆتۆمبێله‌كه‌شى ده‌ربردرێ
رووداو-هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌كى شاره‌وانی هه‌ولێر شوفێری ته‌كسییه‌ك به چه‌قۆ كوژراوه‌و دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بردراوه.
عه‌مید هێرش ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند "سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی له شاری هه‌ولێر شوفێری ته‌كسی به ناوی (س-و-ئ) كه ته‌مه‌نی له نێوان 20 تا 22 ساڵان بووه به چه‌قۆ كوژراوه".
ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه "شوێنه‌واری چه‌قۆ به جه‌سته‌ی ته‌رمه‌كه‌وه دیاره". عه‌مید هێرش وایگوت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "شوفێره‌كه ته‌كسییه‌كی جۆری بیكاشۆی هه‌بووه و دوای كوشتنی ته‌كسییه‌كه‌ی بڕدراوه، هاوكات تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ تۆمه‌تی ئه‌م رووداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه".
لای خۆیه‌وه عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ولێر هیچ زانیارییه‌كى نه‌دا به رۆژنامه‌نووسان به بیانووى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیسدایه.



بۆچوونی خۆت بنووسه