به‌شه‌کان
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه بدات؟
"به‌حرێن ده‌بێته پارێزگایه‌ک له سعودیه"
رووداو-ئاژانسه‌كان
حه‌مید بن خه‌لیفه، شای به‌حرێن رازی بووه به‌وه‌ى كه وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ی کۆنفێدراسیۆنێكدا ببه‌سترێته‌وه به عه‌ره‌بستانی سعودیه.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی کلتووری جێنادریه‌دا شا عه‌بولڵای سعودیه و شا حه‌مید بن خه‌لیفه‌ی به‌حرێن په‌سه‌ندیان کردووه که به‌حرێن ببێت به هه‌رێمێکی فیدراڵی سعودیه.
نه‌جیب ئه‌لئه‌حمه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆژنامه‌ی اللایام که به رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی به‌حرێن ده‌زانرێن، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستکردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه که ئه‌و بابه‌ته به جاڕنامه‌یه‌ک له لایه‌ن شای به‌حرێنه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
برای نه‌جیب ئه‌لئه‌حمه‌ڕ راوێژکاری شای به‌حرێنه و گوتوویه‌تى له سعودیه به‌ستنه‌وه‌ی به‌حرێن به سعودیه‌وه مۆر کراوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ



بۆچوونی خۆت بنووسه