هەواڵنامە
Email:
راپرسی: كارى كابینه‌ى داهاتوو
پێت باشه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م گرنگى زیاتر به‌ كام له‌و بوارانه‌ى خواره‌وه‌ بدات؟
زیاتر لە 160 کەس بەهۆی سەرماوە لەئەوروپا گیانیان لەدەستداوە | عێراق و جیهان | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

زیاتر لە 160 کەس بەهۆی سەرماوە لەئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image

کاوە ئەمین
رووداو - سوێد

ماوەی دوو هەفتەیە، شەپۆلێکی بەفربارین ئەوروپای بەگشتی و رۆژئاوای ئەوروپا و ناوچەکانی بالکانی بەتایبەتی گرتووەتەوە.
بەپێی کەشناسانی ئەوروپا سەرما و کرێوە تا کۆتایی ئەم مانگەش بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت کە بووتە هۆی رەقبوونەوەی سەدان هاووڵاتی. تا ئێستا زیاتر لە 160 کەس بەهۆی سەرماوە، گیانیان لەدەستداوە لە باشوور لە ئیتاڵیا و تا دەگاتە لێتلاند لە باکوور، تا ئێستا پلەی سەرما لە هەندێک شوێن تا 30 پلەی ژێر سفر دابەزیووە.
بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیسی پۆلۆنیا بەهۆی دابەزینی پلەی سەرما بۆ 32 پلە ژێر سفر، تەنها لە رۆژی 2/2/2012، 9 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەگشتی لەسەرەتای دەستپێکردنی سەرماوسۆڵەی ئەمساڵ، 29 کەس لە پۆلۆنیا مردوون.
هەزاران هاووڵاتی ئوکرانی لەترسی سەرما پەنایان بۆ ئەو شوێنانە بردووە کە دەوڵەت بۆ پارستنی گیانی هاووڵاتیان دابینیکردوون بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە بێ ماڵن. سەڕەڕای ئەوەیش دەیان هاوولاتی لەو وڵاتەیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی کەشناسانی سوێدی پلەی سەرما لە سوێدیش بەرەو دابەزین دەچێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا، زۆربەی شوێنەکانی سوێد پلەی سەرما تا 16دەرجە ژێر سفر دادەبەزێت و لە باکووری ئەو وڵاتەیش دەگاتە نزیکەی30  پلە ژێر سفر.
 

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

سه‌رجه‌م: | ئه‌نجامه‌کان:

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
0