په‌رله‌مانتارێكى كورد: راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تی كوردی كوفر نییه
رووداو- به‌غدا
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه بۆ كورد دروستبكه‌ن‌و ململانێی تائیفی خۆیان به كورد داپۆشن، له‌كاتێكدا كورد به‌رده‌وام خه‌ریكى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌وانه.
د.سه‌عید ره‌سوڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى هاوپه‌یمانی كوردستان به ماڵپه‌ری (رووداو)ی رایگه‌یاند "كورد به پاراستن‌و زامنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق به پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به ده‌ستووره‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ش له‌باربێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كوفر نییه‌و رۆژێك دێت كورد بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات‌و ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌مه‌زرێنێت".
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده دوای لێدوانه‌كه‌ی جه‌واد ئه‌لشهیلی نوێنه‌ری كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در‌و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هات كه رایگه‌یاندبوو "هه‌ر له‌دواى رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه هه‌رێمی كوردستان خۆی به به‌شێك له كێشه‌كانی عێراق نازانێت‌و ته‌نها ده‌ستكه‌وتی ده‌وێت"، راشیگه‌یاندبوو كه "به‌هۆی لاوازی حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌دات".
د.سه‌عید ره‌سوڵ له‌مباره‌وه گوتى "ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ كورد دروست بكه‌ن، له كاتێكدا كورد به‌رده‌وام كێشه‌ی ئه‌وان چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ناكۆكی‌و ململانێی تائیفی خۆیان به كورد داپۆشن‌و خۆیان له یه‌كتری نزیك بكه‌نه‌وه‌و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خۆیان، هه‌ربۆیه‌ش قسانه كورد تۆمه‌تبارده‌كه‌ن".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه گوتى "كورد به‌رده‌وام رۆڵی كاریگه‌رو گرنگى هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكییه‌كانی عێراق، ئێستاش جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی لێك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسى عێراق".



بۆچوونی خۆت بنووسه