فلیمێكى دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر هه‌ولێر ئاماده ده‌كرێت
شوان به‌رزنجى
رووداو-هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى شارى هه‌ولێر بۆ پێشبركێى پایته‌ختى گه‌شتیارى عه‌ره‌بى بۆ كاندید كرا، بریاره فلیمێكى دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر به‌رهه‌م بهێندرێت.
هه‌مزه حامد به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌و فلیمه‌ى له‌سه‌ر هه‌ولێر ئاماده ده‌كرێت فلیمێكى دیكۆمێنتارى تایبه‌ته به كلتور و رووى شارستانى و گه‌شتیارى و شیاو بوونى هه‌ولێر بۆ پایته‌ختى گه‌شتیاریى، بڕیاره دواى ئاماده‌كردنى له كۆتایى مانگى ئادارى داهاتوو پێشكه‌ش بو لیژنه‌ى تایبه‌تى گه‌شتیارى عه‌ره‌بى بكرێ". هه‌روه‌ها گوتى "ئاماده‌كارییه‌كانى فلیمه‌كه‌ش له لایه‌ن جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارى عێراق به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شارى هه‌ولێرى بۆ پایته‌ختى گه‌شتیارى عه‌ره‌بى كاندید كردووه‌و بڕیاره دۆسیه‌كه‌ى بدرێته كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كێبركێیه‌دا به‌شدارى بكات.
كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێر روو له گه‌شه‌سه‌ندنه، به‌پێى قسه‌ى به‌رپرسانى گه‌شتوگوزار له هه‌رێمى كوردستان ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 2 ملیۆن گه‌شتیار روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و زۆربه‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش هاتوونه‌ته شارى هه‌ولێر.



بۆچوونی خۆت بنووسه