وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تاریق عه‌زیز به پێكه‌نینه‌وه‌ باسی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌كات

لەلایەن رووداو 18/4/2013
بارزانی و تاڵه‌بانی و تاریق عه‌زیز
بارزانی و تاڵه‌بانی و تاریق عه‌زیز
رووداو- هه‌ولێر

تاریق عه‌زیز باسى سه‌دام  حوسێن ده‌كات و بۆچوونی خۆشی له‌باره‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌خاته‌ڕوو.

تاریق عه‌زیز له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌یدا، كه‌ له‌ كه‌ناڵی  ئه‌لعەره‌بییه‌ بڵاو بووه‌وه‌، زۆر شتی باسكرد و خۆیشی له‌ زۆر شت لاده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج بوو،  هه‌میشه‌ ده‌یگوت خۆزگه‌ باشتر بووایه‌..

 كاتێك باسی هه‌ڵه‌كانی سه‌دام حوسێن ده‌كرا ده‌رباره‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌روه‌ی عێراق پیاده‌ی كردن، ئه‌و وه‌ك سۆزێك هه‌میشه‌ به‌ نیوه‌ ناچڵ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی دابوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دابوو، هه‌ڵه‌كان له‌ سه‌دام دوور بخاته‌وه‌ و بیانخاته‌ ملی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ورووبه‌ری دابوون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ریدا هه‌بووه‌ وه‌ك زڕبرا، ئامۆزا و منداڵه‌كانی.

تاریق عه‌زیز له‌باره‌ی هه‌ستی به‌رانبه‌ر دادگایی و له‌سێداره‌دانی گوتی" وه‌ك مرۆڤێك، كه‌ له‌ گه‌ڵی ژیابم، پێمناخۆش بوو سه‌دام له‌ سێداره‌ درا".

 ئه‌و پێی وابوو "دادگایی كردنه‌كه‌یشی له‌ دادوه‌رێكه‌وه‌ بۆ دادوه‌رێك ره‌وشێكی جیاوازی هه‌بووه‌، بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت دادوه‌ر رزگار حه‌مه‌ده‌مین، كه‌ كورد بوو، وا پێده‌چوو به‌رگری له‌ سه‌دام بكات و زۆر دادپه‌روه‌ر بوو، كه‌چی دادوه‌ره‌ كورده‌كه‌ی دیكه‌یان (كه‌ مه‌به‌ستی دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شیده‌)، ئه‌و تۆڵه‌ستێن بوو، رقی له‌ سه‌دام بوو".

تاریق عه‌زیز سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركرده‌ تازه‌كانی عێراق ده‌ڵێت "هه‌ندێكیان هه‌ر ناناسم"، به‌ڵام، كه‌ پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی لێكرا، به‌ پێكه‌نین و دڵخۆشییه‌وه‌ گوتی "هه‌ردووكیان هاوڕێمن".

سه‌باره‌ت به‌ واژوو نه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی له‌ سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی پێشتری به‌عس گوتی: "مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك هه‌ڵوێستی هه‌یه‌"، به‌ڵام عه‌لی ده‌باغ، كه‌ هه‌ڤپه‌یڤنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا گوتی "ئه‌و بۆیه‌ واژووی نه‌كرد، چونكه‌ پێشتر په‌یماننامه‌یه‌كی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی سۆسیال ئه‌نته‌ر ناشینال مۆركردبوو، كه‌ دژی له‌ سێداره‌دانه‌.".

كه‌ باسی مه‌سعود بارزانییش ده‌كات، پێده‌چوو ئه‌و پێیوابێت بارزانی پتر كورده‌، نه‌ك عێراقی گوتیشی "بڕیاری بارزانی سه‌باره‌ت به‌ مافی چاره‌نووس به‌ دڵم نییه".

سه‌باره‌ت به‌ مالیكی گوتی میانڕه‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات خه‌ڵكه‌كه‌ كۆبكاته‌وه‌. گوتیشی "ئێستا عێراق لاوازه‌.".

تاریق عه‌زیز مه‌سحییه‌كی خه‌ڵكی شاری موسڵه‌، لە منداڵیه‌وه‌ چووه‌ته‌ به‌غدا و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌ و ده‌رچووی به‌شی زمانی ئینگلیزییه‌.

 یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و پۆستی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ راگه‌یاندن، گه‌شتوگوزار، خوێندنی‌ باڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و  جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقی وه‌رگرتووه‌. 

ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق فه‌رمانی له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام تائێستا له‌ زیندان دایه‌ و سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.


کۆمێنتەکان

 
hemn | 19/4/2013
azani ba chi pedakani xarika emasha kam ,ta zoor haman hala dwbara dakinawa .ka kasanik han 3rif bwnyin yan polces bwn esta krwnata naqibw .3amed hewadarm ka chaw ba bryarnai heza kurdy yana bexshinritawa ,,,kasi shyaw la shwei shaw bamai qsa nak har ba weta
yahya zebari | 22/4/2013
hazarn kurd jer xak kruwa bo ya awanish shyani jer xak krdnen
yahya zebari | 22/4/2013
zor kurd jer xak krdwn boya awnish shayani jer xak krdnen

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Salim | 08/02/2016 11:37:40 ص
ئه وه شتێكی عاديه من له ئەڵمانيا دهژيم و لێرەش كه هـێلكه ده كری ئه و دوو تاريخەی له سەره ، ئه وه مانای ئەوەيه كه هێلكه ده كری ئه گه ر له و تا ريخه...
خاوەن و سەرچاوەی هێلكە ساختەكان دۆزرایەوە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نەوزاد | 08/02/2016 09:28:48 ص
ئەی ڕەحمەت لە بابت بۆ ئەو وەسفەت . . .
Safeen | 08/02/2016 10:41:43 ص
نازانم پێبکه‌نم یان بگریم بۆ حاڵی گه‌له‌ بێ خاوه‌نه‌که‌م .... هه‌ر سه‌ر که‌وتوو بیت کاک گۆران ....
جووتبوونەوە
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
چاو دێر | 08/02/2016 09:44:22 ص
50% وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌ران که‌مکه‌نه‌وه‌ قه‌یرانی دارایی نامینێت و ئه‌و نیوه‌ ده‌مێنێه‌وه‌ ده‌توانن هه‌رێم به‌رێوه‌به‌ن
پۆلیسی كۆیە دەستی بە مانگرتن كرد
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نەریمان گەڵالی | 08/02/2016 06:45:35 ص
ئەو بینەو بەردەیە لەگەل حوکمەتی مەرکەزی کوو سەردەگری ؟ خەمەکە لەوەدایە ئێمە لە هەرێمەکەی خۆمان تەنها بە قسە ئابووریەکی خەیاڵمیمان دروستکردوە ، ئەگەر...
بەغدا چیدی گەنمی جووتیارانی کوردستان ناکڕێتەوە
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

كوردستان رێنمایی نییە بۆ رێگری لە زیكا 1 کاژێر لەمەوبەر |

كوردستان رێنمایی نییە بۆ رێگری لە زیكا

پسپۆڕێك: كوردستان ناوچەیەكی سەداسەد پارێزراو نییە زۆرتر
بەڤیدیۆ.. کەرنەڤاڵی ریۆ لە بەرازیل بەردەوامە 3 کاژێر لەمەو بەر |

بەڤیدیۆ.. کەرنەڤاڵی ریۆ لە بەرازیل بەردەوامە

ڤایرۆسی زیکا نەبووە هۆکاری وەستانی کەرنەڤاڵەکە زۆرتر
0.625 seconds